مەسرور بارزانی: بڕیارەکەی 'دادگای فیدراڵی' گاڵتەجاڕییە
رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمشەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (توویتەری پێشوو) رایگەیاند "بڕیارەکەی ئەمڕۆی 'دادگای فیدراڵی' گاڵتەجاڕییە."
ئەو گوتەیەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ (یەکشەممە، 3-9-2023) لەسەر داوای پەرلەمانتار وەسفی عاسی حوسێن کە پەرلەمانتارێکی عەرەبی کەرکووکە، بڕیاری راگرتنی رێکارەکانی تایبەت بە رادەستکردنەوەی بارەگایەکی پارتی لەکەرکووک دا.
دادگەکە رایگەیاند "بڕیاری رادەستکردنەوەی بارەگاکە کە لەلایەن (محەممەد شیاع سوودانی) سەرۆکوەزیرانەوە دەرچووە، رادەگیرێت تاوەکو ئەو سكاڵایەی دژی ئەو بڕیارە دراوە. یەکلایی دەکرێتەوە."