لە شەمزینان شەڕ لەنێوان پەكەكە و سوپای توركیا روویدا

رووداو- هەولێر

 لە شەمزینانی باكووری كوردستان شەڕ لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا روویدا، بەوهۆیەوە 5 سەربازی توركیا كوژران و 6ی دیكە برینداربوون.

رۆژی شەممە 3/9/2016، لە شارۆچكەی شەمزینانی سەر بە شاری جۆلەمێرگ شەڕ و پێكدادن لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا روویدا. بەپێی میدیاكانی توركیا شەڕەكە لە ئاقاری گوندێكی سەر بە شەمزینان روویداوە و بەو هۆیەوە 5 سەربازی توركیا كوژراون و 6ی دیكەش برینداربوونە.

كوژرا و بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەی جۆلەمێرگ گواستراونەتەوە. هێزی هەلیكۆپتەر بە ئاسمانی ناوچەكە دا دەسووڕێنەوە و هێزی زیاتر رەوانەی شوێنی رووداوەكە كراوە.

بەپێی دوایین زانیارییەكان شەڕ و پێكدادانی تووند لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا لە شەمزینان بەردەوامە، هیچ زانیارییەكیش لەبارەی زیانەكانی پەكەكە نازانرێت.