کۆچەرێک و دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە بەهۆی تۆپبارانی ئێران بریندار بوون
رووداو - حاجی ئۆمەران
تۆپبارانکردنی کوێستانەکانی باڵەکایەتی بە بیانووی هەبوونی پێشمەرگەکانی سەر بە پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەردەوامە. تاوەکو ئێستاش کۆچەرێک و دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێر برینداربوونە. زیانی ماددیش بەر ناوچەکە کەوتووە و لە هەندێک شوێن پووش و پاوان ئاگری گرتووە.
بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو لە حاجی ئۆمەران رایگەیاند, تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوە ناوە لە تۆپبارانکردنی کوێستانەکان و ناوچە شاخاوییەکانی سنووری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران، بەتایبەت لە تۆپبارانکردنی گوندەکانی گوندەژۆر و گەلەژێر لە بناری چیای هەڵگۆرد بەردەوامن.
پەیامنێری رووداو دەڵیت، بەشێک لە هاونیشتمانیانی ناوچەکە و پۆلیسی حاجی ئۆمەران لە ناوچەکەن بۆ ئەوەی بەهانای خەڵکی نیشتەجێی ناوچەکەوە بچن.
فەرزەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارۆچکەی حاجی ئۆمەران لەبارەی تۆپبارانەکە بە رووداوی رایگەیاند: "لە کاژێر 05:00 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 3-7-2017 ەوە تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوچە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران تۆپباران دەکەن، تۆپبارانەکەش بەتایبە هەردوو گوندی گوندەژۆر و گەلەژێری گرتووەتەوە".
فەرزەند ئەحمەد هەروەها گوتی: "تۆپبارانکردنی ئەو ناوچانە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبیانووی هەبوونی پێشمەرگەکانی سەر بە پارتەکانی رۆژهەڵاتە لەو ناوچەیە، لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەش دوای ئاگادارکردنەوەمان و سەردانکردنی ناوچەکە لەگەڵ تیمەکانی فریاکەوتن و تەندروستی لە حاڵەتی ئامادەباشیداین بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، تاوەکو ئێستاش ئافرەتێکی کۆچەر بریندار بووە، زەرەری ماددیش هەبووە و هەندێک رەشماڵ و کەلوپەلی کۆچەران سووتاون".
بەڕێوەبەری شارۆچکەی حاجی ئۆمەران گوتیشی: "لە هەوڵداین لەڕێگەی هێزەکانی پاراستنی سنووری هەرێم هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سنووری ئێران بکەین بۆئەوەی تۆپبارانەکان رابگرن و، خەڵکی ناوچە کوێستانییەکان رزگار بکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران برینداربوونە. یەکێک لە فەرماندەکانی کۆمەڵە بە رووداوی راگەیاند، برینی پێشمەرگان سووکە و بەپێی خۆیان دەڕۆن.
دوای 25 ساڵ رۆژی 19-6-2017، كۆمهڵهی شۆڕشگێڕان یادی رۆژی پێشمهرگهی له شاخ و نزیك سنوورهكانی رۆژههڵاتی كوردستان كردهوه.
كۆمهڵه لە ساڵی 1979 خهباتی ئاشكرای راگهیاندووه، ساڵی 2012 لهگهڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووەته هاوپهیمان و ئێستاش له شاخ و ژیانی چهكداری هاوپهیمانێتییان رهنگیداوهتهوه.
بههاری 2015 دوو لایهنی دیموكرات دهستیان به خهباتی چهكداری له شاخ كردهوه، ئێستاش لهگهڵ كۆمهڵهدا به درێژایی نزیكهی 60 كیلۆمهتر له نزیك سنوورهكانی رۆژههڵاتی كوردستان جێگیربوونه.
لە بناری چیای هەڵگۆڕ جگە لە کۆمەڵەی شۆڕشگێر، هەردوو حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) جموجۆڵیان هەیە.
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح