کەشناسی: لە 12 کاژێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە هەڵەبجە باریوە
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 12 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە، کە زۆرترین بڕ لە هەڵەبجە باریوە و 35.6 ملیمەترە.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کە سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە، لەو ماوەیەدا لە هەولێر 2.2 ملیمەتر، سلێمانی 13.7 ملیمەتر و لە دهۆکیش 2.5 ملیمەتر باران باریوە.
بارانبارین لە شارەکانی دیکە بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
چەمچەماڵ: 24.2 ملیمەتر
دەربەندیخان: 22.4 ملیمەتر
زاخۆ: 0.8 ملیمەتر
شەقڵاوە: 0.5 ملیمەتر
شەمامک: 1.9 ملیمەتر
ئاکرێ: 4.4 ملیمەتر
ئامێدی: 4.4 ملیمەتر
بامەرنێ: 8.4 ملیمەتر
بارزان: 0.4 ملیمەتر
بازیان: 23.3 ملیمەتر
حاجی ئۆمەران: 1.0 ملیمەتر
هەڵشۆ: 7.2 ملیمەتر
خەبات: 3.6 ملیمەتر
مەیدان: 21.6 ملیمەتر
سۆران: 1.0 ملیمەتر
پێنجوێن: 8.4 ملیمەتر
ماوەت: 17.2 ملیمەتر
سیدەکان: 10.2 ملیمەتر
کەرکووک: 27.6 ملیمەتر
خورماتوو: 4.6 ملیمەتر
خانەقین: 4.8 ملیمەتر
لەبارەی کەشوهەوای کاژێرەکانی داهاتووەوە، دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێشبینییەکان بە جۆرێکن، لەکاژێر 01:00ـی بەرەبەیانەوە بۆ 09:00ـی بەیانی، لێزمەبارانی ناوبەناو لە تەواوی هەرێمی کوردستان ببارێت."
بە گوتەی دیلان رەشاد، ناوچەکانی دەشتی هەولێر، کۆیە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین، هەروەها لە قەزای دووکان بەراورد بە شارەکانی دیکە، بارانی زیاتر دەبارێت.
دیلان رەشاد گوتیشی، لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردووەتەوە لە ئەگەری بارانبارینی زۆر بۆ ئەوەی لە ئامادەباشیدا بن.
ئەو هۆشدارییە لە کاتێکدایە، بەهۆی بارانبارینی 24 کاژێری رابردووەوە، لە هەرێمی کوردستان چوار کەس کە بۆ گەشتی شاخەوانی چووبوونە قەزای قەرەداخ گیانیان لەدەستدا؛ هەروەها لە چەند شار و شارۆچکەیەک ئاو چووە نێو ماڵانەوە و زیانی مادی پێگەیاندن.