KRGIT قۆناخی ئامادەبوونی گشتی بۆ تۆمارکردنی دۆمەینی کوردستان رادەگەیێنێت
رووداو - هەولێر
فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان قۆناخی کۆتایی دۆمەینی ئاستی یەکەمی کوردستان "KRD" رادەگەیێنێت و، بەمەش گشت لایەنەکان لە سەرتاسەری جیهان دەتوانن پێگەی ئەلکترۆنی خۆیان لە دۆمەینی ئاستی یەکەمی TOP LEVEL DOMAIN (TLD) کوردستان تۆمار بکەن.
KRD. لەسەر ئاستی جیهانی ئامادە و بەردەستکراوە بۆ ئەوەی بتوانێت باشترین هەڵبژاردە بێت بۆ هەرلایەنێک و کێشەی نەبوونی دۆمەینی گونجاو بۆ تاکی کوردستانی، دام و دەزگاکان، رێکخراوەکان و کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە کوردستان چارەسەر بکات.
هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری تایبەت بە رووداو دەڵێ " ئێستا لە جیهان بە خێراییەکی سەرسوڕهێنەر ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت زیاد دەبێت و .KRD دەبێتە هۆی بەردەست بوونی دووبارەی چەندین ملیۆن دۆمەین، کە پێشتر لە TLD-یەکانی دیکە تۆمارکراون".
بەپێی رێنماییەکانی ICANN بۆ تۆمارکردنی دۆمەین ئێستا چەندین کۆمپانیای جیهانی ئامادەن بۆ تۆمارکردنی دۆمەینەکانی .KRD لەسەرتاسەری جیهان.
هیوا ئەفەندی هەروەها باس لەوە دەکات " هەرکەسێک دەیەوێت لە دۆمەینی فەرمی KRD. دۆمەین تۆمار بکات دەتوانێت سەردانی پێگەی ئەلیکترۆنی دۆمەینی فەرمی ئاستی یەکەمی کوردستان بکات".