نوێنەرانی کەرکووک دەیانەوێ ناوی کۆمپانیای نەوتی باکوور بگۆڕن
رووداو - کەرکووک
نوێنەرانی کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق دەیانەوێ بە یاسا ناوی کۆمپانیای نەوتی باکوور بگۆڕن بە کۆمپانیای نەوتی کەرکووک. ئامانج ئەوەیە کۆمپانیاکە بکەوێتە دەست دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگاکە.
هەرچەندە نوێنەرانی عەرەب لە پەرلەمانی عێراق بەبێ گەڕانەوە بۆ حیزبە عەرەبییەکانی کەرکووک لەگەڵ کورد و تورکمان رێککەوتوون ناوەکەی بگۆڕن، بەڵام حیزبە عەرەبییەکانیش لاریان لە گۆڕینی ناوی کۆمپانیاکە نییە، بە مەرجێک روونکردنەوەی زیاتریان پێبدرێت.
کۆمپانیای نەوتی کەرکوک رۆژانە 380 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت. لە 56%ی کارمەندەکانی عەرەبن، لە 27% تورکمان و لە 14%یش کوردن.