رووداو-هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە، لە ناوچەی ریاز بۆمبێکی چێنراو بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای کەرکووک- بێجی تەقییەوە و سبەی هێڵەکە چاک دەکرێتەوە.
کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی وزەی کارەبای باکوور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێڵی گواستنەوەی کارەبای کەرکووک بێجی 400 کەی ڤی، ئەمڕۆ سێشەممە دووچاری کارێکی تێکدەرانە بووەتەوە لەڕێگەی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە تاوەری ژمارە 150 دا بە دیاریکراویش لە ناوچەی ریاز لە سنووری پارێزگاری کەرکووک.
هاوکات کۆمپانیاکە لە پەیامێکدا بۆ دانیشتووانی پارێزگاری سەلاحەدین ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی چوارشەممە لە کاژێر حەوتی بەیانی تاوەکو کاژێر 06:00ـی ئێوارە کارەبای هێڵی کەرکووک بێجی دەبڕێت بەمەبەستی چاککردنی ئەو تاوەرەی کە بۆمبەکەی پێدا تەقیووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ