عەلی عوسمان: بەڵێنی چارەسەری کێشەکانی هەڵەبجەمان لە شاندی حکومەت وەرگرت
رووداو - هەڵەبجە
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت دەڵێ، گیروگرفتەکانی بەردەم بەسەرپێخستنی پارێزگای هەڵەبجەمان خستنە بەردەم شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندی حکومەت بەڵێنی چارەسەرکردنی كێشە و گرفتەکانی هەڵەبجەیان دا، جێگری سەرۆکی حکومەتیش دڵنیای کردینەوە لەوەی بۆ وەگەڕخستنەوەی سەرجەم پرۆژەکان، "غەدر" لە پارێزگای هەڵەبجە ناکەن.
قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان و، سهرۆكی لیژنهی جێبهجێكردنی بڕیاری به پارێزگاکردنی ههڵهبجه، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 2-7-2017) لهگهڵ ژمارهیهك له وهزیر و راوێژكارانی ئهنجوومهنی وهزیران سهردانی ههڵهبجهیان کرد و، لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، عەلی عوسمان، پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت رایگەیاند: لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ شاندی حکومەت، کۆمەڵێک گیروگرفتی بەردەم سەرپێخستنی ئەو پارێزگایەمان خستە بەردەم بەڕێزیان، بۆ ئەوەی بتوانن هاوکاری و کۆمەکمان بکەن".

عەلی عوسمان هەروەها دەڵێ "ئێمە لە 11ـی شوبات راپۆرتێکی تێروتەسەلمان دایە جێگری سەرۆکی حکومەت، تێیدا سەرجەم کەموکوڕییەکانی ئەم پارێزگایەمان خستبوونەڕوو، ئەوەبوو لە 16-5-2017 بۆ بەسەرپێخستنی ئەو پارێزگایە، بڕیار لەبارەی پێنج خاڵەوە دران، هەندێک لە بڕیارەکان رەهەندی عێراقیان هەبوو، بۆ هێنانی سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی سەر بە حکومەتی عێراقن، بڕیارێکی دیکە جیاکردنەوەی دارایی هەڵەبجە بوو لە سلێمانی و، کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتیانەی تاوەکو ئێستا لەو پارێزگایە نەکراونەتەوە".
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت، گوتیشی " لیژنەیەکی هەماهەنگی پێکهێنراوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارانە بکات، سەبارەت بە پرۆژەکانیش، دەتوانم مژدەیەکی خۆش بدەم، بەوەی جەنابی جێگری سەرۆکوەزیران بڕیاریدا و گوتی دڵنیاتان دەکەینەوە لەوەی بۆ وەگەڕخستنەوەی سەرجەم پرۆژەکان، غەدر لە پارێزگای هەڵەبجە ناکەین".سەبارەت بەبابەتی هەیکەلی ئیداری پارێزگای هەڵەبجە، عەلی عوسمان ئەوەی خستەڕوو "بریکاری وەزیری ناوخۆ لەگەڵاندەکەی حکومەت بوو، گرفتەکانمان خستنە بەردەمی، ئەوانیش بەڵێنیان دا لەزووترین کاتدا چارەسەری کێشەکان بکرێت".
سەبارەت بە پرسی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجەش، عەلی عوسمان، ئاماژە بەوە دەدات ئەوان باسیان لەو پرسە کردووە "ئەمە کێشەیەکی سیاسییە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوەیەکان لەگەڵ جەنابی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت دەبێت".
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار