لە زینی وەرتێ ژن و پیاوێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژران


رووداو دیجیتاڵ 

لە زینی وەرتێ ژن و پیاوێک بە دەستڕێژی گولـلە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا کوژران.
 
رۆژی یەکشەممە، 02-06-2024، شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە رووداوی راگەیاند، نزیکەی کاژێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە زینی وەرتێ، ژن و پیاوێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژران.
 
بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ گوتی: "پۆلیس و ئاسایش رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی ناسنامەی بکوژ و کوژراوان."
 
نەقیب ئەرشەد باڵەکی، بەرپرسی بنکەی پۆلیسی وەرتێ بە رووداوی راگەیاند، سەرقاڵی زانینی وردەکاری و هۆکاری رووداوەکەین. "تەرمەکان بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر رەوانەی پزیشکی دادی سۆران دەکەین."
 
زینی وەرتێ سەر بە قەزای رواندزە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر.