چەند خانمێکی هەڵەبجە لە پارچەی فڕێدراو توورەکە دروست دەکەن


رووداو دیجیتاڵ 

کۆمەڵە خانمێک لە هەڵەبجە پارچە فڕێدراوەکان لە قوماش بەکاردەهێننەوە و توورەکە بە نەخشە و نیگاری جوان دروستدەکەنەوە. 
 
حوسنا دانیشتووی هەڵەبجەیە، ماوەی پێنج مانگە لەگەڵ چوار کەسی دیکە، کار بۆ پاکڕاگرتنی ژینگەی شارەکە دەکەن، بەجۆرێک لەو ماوەیەدا 10 هەزار تورەکەیان لە پارچە فڕێدراوەکان دروستکردووە و بەسەر خەڵكی سنوورەکە دابەشیانکردووە.
 
حوسنا دانیشتووی هەڵەبجەیە و دەڵێت: "چەند خانمێکين پێکەوە کاردەکەين کە بريتیيە لە دوو بەش بەشێکی دوورينی تورەکەی خامە رۆژانە دابەشی دەکەين و وە سيمينارو هۆشياری بڵا دەکەينەوە، وە کار لەسەر ريساکلين کردنی پارچە فڕێدراوەکاندەکەين دوبارە بەکاريدەهێنينەوە وەکار لەسەر جل و بەرگی فڕێدراو دەکەين وە ئەو تورەکانە بێبەرامبەر دەدەينە خەڵکی بە هيوای ئەوەی بەکاربهێنن." 
 
یەکێک لە کێشەکانی ژینگەی پارێزگای هەڵەبجە نەبوونی کارگەی ريسايکلينە. 
 
سەرهەنگ عەبدولرەحمان، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژينگەی هەڵەبجە دەڵێت: "وەک پارێزگای هەڵەبجە وەک هەموو شوێنەکانی ديکە گەورەترين گرفتی ئێمە بەڕێوبردنی پاشماوەکانە، بەداخەوە لە پارێزگای هەڵەبجە بە هۆی نەبوونی کارگەيەکی ريسايکلين ئێمە بەرەو کارەساتی ژينگەی دەڕۆين، ئەرکی ئێمە وەک فەرمانگەی ژينگە چەندين جار سەرووی خۆمان ئاگادار کردووەتەوە کە ئەو کارەساتی گەورە روودەدات، ئەو پاشماوانە لە زەوييە کشتوکاڵيیەکان فڕێدەدرێت زەوييەکە تووشی نەخۆشی دەبێت." 
 
پرۆژەی سەوزکردن و پاکڕاگرتنی ژینگەی هەڵەبجە بە پاڵپشتیی دارایی رێکخراوی وادی ئەڵمانی بەڕێوەدەچێت.