بەرگری شارستانی داوای فڕۆكەیەك دەكات بۆ پیرەمەگروون

رووداو -سلێمانی
 
بەرگری شارستانی سلێمانی، داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، فڕۆكەیەكی فریاگوزاریی بۆ دابین بكات بە مەبەستی رزگاركردنی ئەو هاوڵاتییانەی لە چیای پیرەمەگروون گیردەخۆن .

دوای رزگاركردنی ئەو 7 هاووڵاتییەی لە چیای پیرەمەگروون گیریانخواردبوو، رێكان جەمال، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی،بۆ(رووداو) گوتی"ئێمە پێویستمان بە فڕۆكەیەكی فریاگوزاریی هەیە تاوەكو بتوانین ئەو هاووڵاتییانەی  پێ‌ رزگاربكەین، كە لەو چیایە گیرۆدە دەبن . 

لەماوەی ئەو پێنج مانگەی ئەمساڵ، 5 حاڵەتی گیرخواردنی گەشتیاران هەبووە لە چیای پیرەمەگروون و دوواهەمینیان 7 هاووڵاتی بوون، كە بەرەبەیانی 31-5 رزگار كران. رێكان جەمال، لە بارەی ئەو هاووڵاتییانەوە دەڵێ‌ "ئێستا ئەو حاڵەتانە بووەتە دیاردە و تیمێكی تایبەت بە رزگاركردنی شاخەوانەكانمان پێكهێناوە".