سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان خانەنشین بوو


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، فەرمانی هەرێمی و پەرلەمانی بۆ خانەنشینبوونی دەرچووە و خانەنشین بووە.
 
رۆژی سێشەممە، 2ـی ئایاری 2023، خالید هادی چاوشلی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوای دوو خول بەردەوامی لە کارەکەم، فەرمانی هەرێمی و پەرلەمانی کوردستانم هەیە کە خانەنشین بووم".
 
دوای خانەنشینبوونی لە راگەیێندراوێکدا؛ چاوشلی رایگەیاند، "خۆشحاڵم لەم ماوەیەدا هەموومان پێکەوە وەک تیمێک کارمان کرد بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان و خزمەتکردنی نیشتمانی و هاووڵاتیان و پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی".
 
رۆژی 18ـی حوزەیرانی 2013؛ بە دەنگدانێكی نهێنی لە پەرلەمانی كوردستان كە تێیدا 5 بەربژێر كێبڕكێیان بۆ پۆستی سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان دەکرد، خالید هادی چاوشلی بە بەدەستهێنانی 75 دەنگ لە كۆی 101 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا.