رووداو- سۆران
هاووڵاتییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری حاجی ئۆمەران، مین پێیدا تەقیوەتەوە و تائێستاش بێسەروشوێنە.
بەیانی ئەمڕۆ 2013/5/2، هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە لەگەڵ برایەکی بەشێوەی قاچاخ لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە بەرەو باشووری کوردستان بەڕێ کەوتبوو، مین پێیدا تەقیوەتەوە و قاچێکی لەدەستداوە. دوای ئەوەی براکەی هەوڵی داوە یارمەتی بۆ بگەیەنێ، لەکاتی گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن بۆ شوێنى رووداوهكه، هیچ شوێنەوارێکی ئهو كهسه نابینرێت.
زێبار خالید، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین له هەولێر، بە (رووداو)ی راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی خهڵكى رۆژهەڵاتی کوردستان، سەردانی بنکەی ئێمەی لە سۆران کردووە و ئاگاداری کردووینەتەوە، کاتێک لەگەڵ براکەی بەشێوەی قاچاخ لەڕێگەی حاجی ئومەرانەوە بەرەو هەرێمی کوردستان هاتوون، براکەی مینی پێدا تەقیوەتەوە و داوای یارمەتی لێکردین".
زێبار خالید راشیگەیاند "لەسەر ئەو داوایە، تیمێکمان رەوانەی ئەو ناوچەیە کردووە بە مەبەستی یارمەتیدانی بریندارهكه، بەڵام تا ئێستا نە بە زیندوویی نە بە مردوویی نەمانتوانیوە بیدۆزینەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ