بوڕاک ئۆزچیڤیت بۆ پاڤیلیۆن بای رامس سەردانی هەولێر دەکات

ریکلام
 
رامس گڵۆباڵ لە حەوت کەرتی جیاوازدا هەژموون و بوونێکی بەهێزی هەیە، بەتایبەتی لە کەرتی عەقارات و بیناسازیدا پێشەنگە. لە چوارچێوەی رێککەوتنی وەک روخساری براندی پاڤیلیۆن بای رامس، لە 5ـی نیسانی 2025، بوڕاک ئۆزچیڤیت، ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا دێنێتە هەولێر. 
 
رامس گڵۆباڵ خاوەن ئەزموونێکی نێودەوڵەتیی 37 ساڵییە، لە شەش وڵاتی جیاواز و لە نزیکەی 100 پڕۆژەی جیاوازدا و خاوەن پێگەیەکی دیارە، ئێستاش سەرپەرشتیی گەورەترین پڕۆژەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات کە پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای رامس ـە، بوراک ئۆزچیڤیت وەکو روخساری پڕۆژەکە سەردانی هەولێر دەکات و راستەوخۆ لەناو پڕۆژەکە بەشداریی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دەکات و وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە. دوای کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە، لە یەکێک لە ڤێلا ئامادەکراوەکاندا تۆمارێکی ڤیدیۆیی دەبێت و دواتر بۆ گەشتێکی کورت لەناو شاری هەولێر بەڕێدەکەوێت و دەچێتە ناوەندی شار و سەردانی قەڵای هەولێر، بازاڕی قەیسەری و منارەی موزەفەرییە (منارەی چۆلی) دەکات. 
 
لەتەک ڤێلا شاهانەکان، باڵەخانە ناوازەکان و رووبەرە فراوانە سەوزاییەکان، لە چوارچێوەی پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای رامس، دەریاچەیەکی دەستکردی 300 هەزار مەتر دووجا، کتێبخانە، شانۆ، قوتابخانە، گەورەترین ناوەندی وەرزشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوەندی زانست و زانیاری، مۆڵ و سینەما بنیاد دەنرێت کە تەواوی ئەو هەنگاوانە بۆ یەکەمین جارە دەکرێت. 
 
لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، بوڕاک ئۆزچیڤیت وەک روخساری بڕاندەکە بۆ یەکەم جارە سەردانی هەولێر دەکات. 
 
رێکەوت: 5ـی نیسانی 2025، شەممە 
شوێنی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە: پاڤیلیۆن بای رامس، نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. 
 
تێبینی: لەکاتی سەردانەکەیدا میدیاکاران دەتوانن رووماڵی سەردانەکەی بوڕاک ئۆزچیڤیت بکەن، بەڵام لەکاتی سەردانی ڤێلاکان و گەشتەکەی بۆ ناوەندی شار لێدوان یان چاوپێکەوتنی نابێت، تەنیا لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.