رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە گۆڕانکاری لە هەشت پۆستی باڵای زانکۆی سەلاحەدین -هەولێر بکرێت و لە رێوڕەسمێکدا گۆڕانکارییەکان جێبەجێ بکرێن.
بەگوێرەی راگەیێندراوێكی زانکۆی سەلاحەدین کە شەوی یەکشەممە، 02-04-2023، بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە رۆژی دووشەممە، 03-04-2023، هەشت پۆستی باڵای زانکۆکە گۆڕانکارییان تێدا بکرێت کە بە ئامادەبوونی د. كامه‌ران یونس محەممەد ئه‌مین، سه‌رۆكی زانكۆکە دەستاودەستی دەسەڵات دەکرێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە گۆڕانکارییەکان بەمشێوەیە دەبن:
یەکەم: پ. د. فه‌رهاد عه‌لی مسته‌فا به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان و خوێندن ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
دووەم: پ. ی. د. ئه‌حمه‌د محەممەد عه‌لی به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
سێیەم: پ. د. جه‌میل عه‌لی ره‌سوول به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
چوارەم: پ. د. شكور قه‌ره‌نی عەزیز به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلێژی ئه‌ندایاری ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پێنجەم: پ. ی. د. سامان حسێن عومەر به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلێژی زمان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
شەشەم: پ. ی. د. ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلێژی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
حەوتەم: پ. ی. د. دلێر مو‌سا ئەحمەد به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
هەشتەم: پ. ی. د. طارق خضر حسێن به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلێژی په‌روه‌رده - مەخموور ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ