گەمارۆسازی و ژمارەلێدانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەنگاوەکانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، دەشڵێت، ئەگەر سەرژمێرییەکە، تەنیا بەمەبەستی گەشەپێدان بێت، مەترسیی لەسەر هەرێمی کوردستان نابێت.
ئەمڕۆ (سێشەممە، 1 تشرینی یەکەمی 2024) گوهدار محەممەد عەلی، سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی سەرژمێریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەنگاوەکانی سەرژمێری سەرەتا بە گەمارۆسازی و ژمارەلێدان دەستپێدەکات و بڕیارە دوو مانگ بخایێنێت، دوای 50 رۆژی دیکەش پرۆسەى ژماردن، واته سهرژمێريى کردەیی، بەڕێوەدەچێت.
گوهدار محەممەد عەلی گوتی "رۆژی سەرژمێری لە 20ـی 11 دەستپێدەکات و ماوەی 20 رۆژ دەخایێنێت. رۆژانی یەکه‌م و دووه‌می سەرژمێری، کە قەدەخەی هاتووچۆشی تێدا رادەگەیێندرێت، زانياريى گشتيى خێزانه‌كان وه‌رده‌گيرێت و رۆژانی دواتريش كارى سه‌رژمێرى به وه‌رگرتنى زانياريى ورد له خێزانه‌كان بەردەوام دەبێت."
سەبارەت بە کاریگەریی سەرژمێری لەسەر هەرێمی کوردستان، سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێری هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئەگەر حکومەتی فیدراڵ سه‌رژمێرى بۆ مه‌به‌ستى دیکە به‌كارنه‌هێنێت، سەرژمێری مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان نابێت."
لە عێراق، لە 1ـی ئەیلوولەوە گەمارۆسازی و ژمارەلێدان دەستپێکردووە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دەستیپێکرد، ئەو سەرژمێرییە بۆ کۆمەڵێک مەبەست سوودی لێوەردەگیرێت، وەکو ژمارەی دانیشتووان، ده‌رخستنى دابه‌شبوونى خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كانى حكومه‌ت وه‌ک قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، بنكه‌ى ته‌ندروستى، هتد... هه‌روه‌ها بۆ دیاریکردنی بودجەی پارێزگاکان و دیاریکردنی کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانيش سوودى ده‌بێت.