حیزبە کوردستانییەکان لۆگۆ و دروشمی قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانییان دیاریکرد
رووداو - هەولێر
دوای دیاریکردنی سەرۆکی قەوارەکە، حیزبە کوردستانییەکانی کەرکووک لۆگۆ و دروشمی قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانییان دیاریکرد.
کۆبوونەوەی حیزبە کوردستانییەکانی کەرکووک لە سلێمانی کۆتاییهات، تێیدا ئاڵای کوردستان وەکو لۆگۆی قەوارەکە دیاریکرا.
لە بارەی دروشمەکەیشەوە، ئەرکان عەلی پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، دروشمی قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانی "پێکەوەژیانی ئاشتییانە و جێبەجێکردنی دەستوور"ـە.
هاوپەیمانی كوردستانی، قەوارەیەكە لە نزیكەی 15 حیزبی كوردستانی دروستكراوە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق. كە بڕیارە لە رۆژی 1ـی نیسانی 2020 بەڕێوەبچێت.