لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە راپەڕین کەسێک گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لەرووداوێکی هاتووچۆدا لە ئیدارەی راپەڕین کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون.
عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمشەو کاژێر8:00 رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی هیزۆپ-چوارقوڕنە سەر بە ئیدارەی راپەڕین روویداوە."
گوتیشی کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە. لەئەنجامدا سێ کەس برینداربوون یەکێکی دیکەش بەناوی نەسرین عەبدوڵڵا، تەمەن 58 ساڵ گیانی لەدەستداوە.
گوتەبێژەکەی هاتووچۆی راپەڕین دەشڵێت، دوو لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.