سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن چەند پەیامێک بە بافڵ تاڵەبانی دەگەیەنێت
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بەبۆنەی 48ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بە تەلەفۆن پەیوەندی بە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتییەوە دەکات و چەند پەیامێکی پێدەگەیەنێت.
لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "پيرۆزبايى له بافڵ تاڵەبانی، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سياسى و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان و مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى و ته‌واوى ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن".
نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست "ئه‌م ياده ببێته هانده‌رى ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى".
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە یەکی حوزەیرانی ساڵی 1975 دامەزراوە و لەدوای پارتی دیموکراتی کوردستان، دووەم گەورەترین حیزبە لە هەرێمی کوردستان کە لە پەرلەمانی کوردستاندا لەکۆی 111 کورسی، خاوەنی 21 کورسییە.
دەقی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانییەوە:
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، بۆ يادى (48) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتى، پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسى و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان و مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركرايه‌تى و ته‌واوى ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه وێڕاى ئاماژه‌دان به خه‌بات و مێژووى يه‌كێتيى، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و پێگه و ڕۆڵى به بير هێنايه‌وه و هيواى خواست ئه‌م ياده ببێته هانده‌رى ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، به ناوى خۆى و سه‌ركردايه‌تيى يه‌كێتييه‌وه، سوپاس و پێزانينى بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربرى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.