پەیامی پارتی بۆ یادی دامەزراندنی یەکێتی: جەخت لەسەر هەڵبژاردن و تەبایی دەکەینەوە
رووداو دیجیتاڵ
مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی دەکات و رایدەگەیێنێت، جەخت دەکەینەوە لە هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتیی تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ رووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئێستامان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1-6-2023، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە یەکێتی کرد، دەڵێت: ئەوە وەکو دەرفەتێک دەبینن بۆ جەختکردنەوە لە "داکۆکیکردن لە مافەکانی هاووڵاتییان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان و، پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی کوردستان."
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان و شوێنگەی سەرەکیی دەکەوێتە شاری سلێمانی، ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیھانیی و لە یەکی حوزەیرانی ساڵی 1975 دامەزراوە. یەکێتی بانگەشەی وایە: کار بۆ مافی چارەی خۆنووسین، مافی مرۆڤ و دیموکراسی دەکات، سەرەڕای ئاشتی و ئارامی بۆ کورد لە عێراقدا.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا پارتی باسی چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کردووە و دەڵێت، جەخت لە "ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بەهێزترکردنی پایەکانی دیموکراسی" دەکەنەوە.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەدوای پارتی دیموکراتی کوردستان دووەم گەورەترین حیزبە کە لە پەرلەمانی کوردستاندا لەکۆی 111 کورسی، خاوەنی 21 کورسییە، لەپێش ئەوەوە پارتی دیموکراتی کوردستانە کە 45 کورسی هەیە و گۆڕانیش لە پلەی سێیەمە بە 12 کورسی.