ئەم شەپۆلەی بارانبارین زیان بە دانەوێڵە دەگەیێنێت؟

01-05-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی زۆرترین بارین لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەکرێت. جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی دەڵێت، پێشبینی ناکەن زیان بە دانەوێڵە بگەیێنێت.
 
جووتیار خالید، جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 1-5-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تاوەکو ئەمڕۆ گەنمی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە."
 
جووتیار خالید گوتی "بۆ بارانی چەند رۆژی داهاتوو، ئەگەری کەمێک زیانگەیاندنی بە دانەوێڵەی سنووری گەرمیان هەیە، بەتایبەت جۆ، چونکە تەڕببێت و رەشەبا بێت، قورس دەبێت و قەدەکەی دەشکێت."
 
لە کاتی پێگەیشتنی گەنم و جۆ، لێزمەباران و رەشەبا، یان تەرزە دەبنە هۆی شکانی قەدی گوڵەگەنم و جۆ. جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی باسی لەوە کرد، لە گەرمیان کاتی دروێنەی گەنم زووتر دێت، جۆ پێش گەنمیش، بۆیە ئەگەر باران و رەشەبای تووند لێی بدات رەنگە بشکێتەوە و کێشە بۆ دروێنەکردنەکەی دروست بکات." 
 
جووتیار خالید باسی لەوەش کرد، ئەو گەنمانەی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ بنەتۆو بە جووتیاران دراون، بە چەند توێژنەوەیەکی کشتوکاڵیدا تێپەڕیون تاوەکو بزانن بەهێزیی قەد، گوڵ و گەنمەکە لە چ ئاستێکدایە، بۆیە "پێشبینی ناکەم زیانی هەبێت."
 
ئەوە لەکاتێکدایە پێشبینی دەکرێت رۆژانی هەینی و شەممە چەقی ئەم شەپۆلەی بارانبارین بێت و کەشناسان داوا دەکەن، هەر جووتیارێک گەنمەکەی کاتی دروێنەی بوو، دوای نەخات، بەتایبەت لە سنووری گەرمیان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

خۆپێشاندان لە دێرسم قەدەخە کرا

دوای دانانی قەییووم بۆ شارەوانیی دێرسم و شارۆچکەی پلوور لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان، خۆپێشاندان و گردبوونەوە لەو پارێزگایە و خارپێت قەدەخە کرا