پارێزگاری هەولێر: هەر کەسێک بە نێرگەلە و جگەرەوە رێکلام بکات دەستگیر دەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هەر کەسێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە نێرگەلە و جگەرەوە رێکلام بکات، دەدرێتە دادگە.
 
رۆژی دووشەممە 01-05-2023 ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رێکلامکردن لەلایەن ڤاینەر، گۆرانیبێژ، مۆدێل و کەسە بەنێوبانگەکانی سۆشیاڵمیدیا بۆ ڤەیپ، نێرگەلە، جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەخە کراوە.
 
پارێزگاری هەولێر گوتیشی، "هەر کەسێک ئەو کارە بکات لە داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و دەدرێتە دادگە."
 
بە گوتەی ئومێد خۆشناو، نەک تەنیا کەسەکە، ئەو کەناڵەشی رێکلامەکەی بۆ بڵاودەکاتەوە، هەمان رێکار دژی دەگیرێتەبەر.