نێچيرڤان بارزانى: لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفريقا و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان کۆبووەوە و رایگەیاند، هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵى به‌رده‌وامدايه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
رۆژی چوارشه‌ممه 01-03-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له لۆرد تارق ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفريقا و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لۆرد ئه‌حمه‌د جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به‌ريتانيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا ده‌ڕوانێت و پێیوايه، سه‌قامگيرى و په‌يوه‌نديى باشى هه‌ولێر - به‌غدا، عێراق "به‌هێزتر" ده‌كات له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييهكاندا، ستايش و پشتگيريى وڵاتهكهيشى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا نيشاندا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و كۆنسوڵى گشتييان له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێ كرد. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى رایگەیاند، هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵى به‌رده‌وامدايه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنى يهكڕيزى له هه‌رێمى كوردستان.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات، بره‌و به پێشكه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه‌ى عێراق بۆ پێگه‌ى شايسته‌ى خۆى له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى جيهان ده‌دات و ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى بيانى زياتر ده‌كات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پرسه‌كانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، ياساى نه‌وت و گاز و بودجه‌ى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا و چه‌ند بايهتێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.