بەڤیدیۆ؛ شڤان پەروەر لە شوێنی دانیشتنی شیفا گەردی
رووداو – هەولێر
رۆژی چوارشەممە 1-3-2017، هونەرمەند شڤان پەروەر لە دوای گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا ، گەیشتە ئۆفیسی سەرەکی تۆڕی میدیایی رووداو لە شاری هەولێر، بەمەبەستی گەیاندنی هاوخەمی خۆی بۆ کارمەندانی رووداو و کەسوکاری شەهید شیفا گەردی.
شڤان پەروەر، لە بەردەم شوێنی کارکردنی شیفا گەردی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "شیفا گەردی بوو بە سێمبولی ئازایەتی و بوێری، شەهیدبوونی ئەو خانمە رۆژنامەنووسە هەموانی خەمبار کرد".
شڤان پەروەر گوتی، تۆڕی میدیایی رووداو تۆڕی هەواڵی هەموومانە، سەرەخۆشی خۆشی گەیاندە تەواوی کارمەندانی رووداو و کەسوکاری شەهید شیفا گەردی.
شیفا گەردی، رۆژنامەنووس و بێژەر و پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، هاوکات بەڕێوەبەری ئاوتپوت، لە رۆژی 25-2-2017 ، لە کاتی رووماڵکردنی شەڕی دژی داعش و کۆکردنەوەی زانیاریی بۆ بەرنامەی "فۆکەس موسڵ" لە شاری موسڵ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو شەهید بوو.