رادیۆی رووداو دەچێتە ریزی رادیۆ جیهانییەكان
رووداو – هەولێر
ماڵپەری بەناوبانگی ئینگلیزی Tunein رادیۆی رووداوی لەنێو لیستی ئیزگەو رادیۆ جیهانییەكان داناوە.
ئەو ماڵپەرە زیاتر لە 100 هەزار رادیۆ و ئیزگە لە لیستەكەیدا هەن، كە هەریەكێكیان لەرێگەی (گەڕان، Search) دەدۆزرێنەوە.
بۆ دۆزینەوەی رادیۆی رووداویش، بیسەرانی رووداو دەتوانن لەسەر بەشی گەڕان-ی ئەو ماڵپەرە بەهەمانشێوە " "Rudaw بنووسن و لەسەر شەپۆلەكانی 102.7 و 102.9 MHZ بیسەری رووداو بن.