نائیل حەننا: گرانترین تابلۆم بە 50 هەزار پاوەند فرۆشتووە
رووداو دیجیتاڵ
نائیل حەننا، شێوەکارێکی کریستیانی موسڵە و ئێستا لە سکۆتلەند دەژی، بەرهەمە شێوەکارییەکانی لە مۆزەخانە و گەلەرییە بەناوبانگەکانی جیهان دەخرێنەڕوو، تابلۆکانی بە نرخی زۆر دەفرۆشرێن، بە گوتەی خۆی گرانترین تابلۆی بە 50 هەزار پاوەند فرۆشراوە. بە سەردانێک لە هەولێرە و سورەیا هەساری، پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی رووداو هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ ئەنجامداوە، تێیدا داوا لە حکومەت دەکات گرنگی بە هونەر بدات و گەلەری مۆزەخانەی تایبەت بە هونەری شێوەکاری بکاتەوە. هەروەها بڕیارە کاژێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ـی ئایاری 2023، پێشانگەیەکی هاوبەشی ئەو هونەرمەندە لەگەڵ، مەنهەل بەغدادی، شێوەکاری عێراقی بکرێتەوە، تێیدا تیشک دەخرێتە سەر دۆخی ئێستای موسڵ.
سڵاو و رێز، لە هەڤپەیڤینێکماندا، لەگەڵ هونەرمەندێکی شێوەکارین کە خاوەن چەندین تابلۆی جۆراوجۆر و رەنگاورەنگە، خاوەنی زۆر پەیامی کاریگەرە، ئەویش نائیل حەننایە، هونەرمەندێکی شێوەکاری کریستیانە کە 40 ساڵە لە دەرەوەی موسڵە، یاخود لە موسڵ دەرکەوتووە و رووی لە سکۆتلەند کردووە. لەم هەڤپەیڤینەدا دەیناسین و بزانین چ پەیامێک لە نێو تابلۆکانیدا هەیە و دەیەوێت بیگەیێنێت، هەروەها باس لە ژیانی سەرنجڕاکێشیشی دەکەین. بەر لەوەی ئەم هەڤپەیڤینە تۆمار بکەین، ئێمە قسەمان کرد و باسی زۆر شتی سەرنجڕاکێشی نێو ژیانی ئەومان کرد، لەگەڵمان بن.
رووداو: بەڕێز نائیل، سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە؟
نائیل حەننا: سڵاو بەخێربێن، سوپاسی گەلەری و پەڕاوگەی ئاڕت دەکەم کە دەرفەتیان پێدام لێرە نمایشەکە بکەم، برام ئالن، ئەو دەرفەتە بە نرخەی پێدام و ئەو بەخشندەییەی لە کوردستان وەرمگرت، لە گەلەری....
رووداو: دەستخۆش؟ من دەمەوێت لە دەستپێکدا، سەرنج بخەمە سەر کارەکانت، کە لە ماوەی مانەوەت لێرە کێشاوتن، کارەکان لەبارەی چین و ئامانج لێیان چییە؟ ئەگەر ئێمە لەم تابلۆیەوە دەستپێبکەین؟ گوزارشت لە چی دەکات؟
نائیل حەننا: بێگومان
رووداو: رای ئێوە چییە؟
نائیل حەننا: بێگومان... سەرەتا من سرووشتم دەکێشا، سرووشتێکی جوانمان لە سکۆتلەند هەیە، لە چوارچێوەی خوێندنم و بۆ یەکەمجار و بەر لەوی روو لە سرووشت بکەم. 1983 لە عێراق دەرچووم...
رووداو: واتە 40 ساڵ؟
نائیل حەننا: 40 ساڵ لەمەوبەر کە لە عێراق دەرچوو، هەموو بیرۆکەکانم لە دژی ئەمریکا و ئیران بوون و دژی ئەو مامەڵە خراپەی لێرە هەبوو...
رووداو: زۆر تیشکت دەخستە سەر سیاسەت؟
نائیل حەننا: زۆر جەختم لەسەر سیاسەت دەکردەوە، جەختم لەسەر یو ئێن دەکردەوە، یو ئێن؛ یو ئێن نەبوو، بەڵکو یو ئێس ئەی بوو، بەڕاستی، بەردەوام دەیانگوت یو ئێن؛ یو ئێس ئەیە. پێشانگەیەکم لەوێ کردەوە هەمووی لەبارەی سیاسەت بوو و دژی یو ئێن بوو، تەنانەت سەری بڕاوی راستەقینەی مەرەکانم هێنابوو و لە پێشانگەکەدا دامنا، بەڵام لە نێو تەنەر دامنابوو کە ماددەیەکی پارێزەرە و چاوەکانیم بەست، بۆ ئەوەی ئەوە پێشان بدەم کە یو ئێن ئەو جەنگەی لە 1990 بەسەر ئێمەدا سەپاند، چاوەکانیانم بەستبوو و لەسەرم نووسیبوو 'Shall not kill' واتە مەیکوژە، کریستیان بوو و دەیکوشت، ئەمە دووروویێ بوو، من پێشانگەیەکی گەورەم بەو ناونیشانە کردەوە.
رووداو: ئەگەر ئێمە زیاتر باسی تابلۆکانت بکەین، پێش ئێستا بە منت گوت ئەو تابلۆیە بەناوی کریسمسە یاخود درەختی کریسمس.
نائیل حەننا: بێگومان
رووداو: پەیامی ئەم تابلۆیە چییە؟
نائیل حەننا: ئێمە کریستیانین، جێمان هێشت، من نا، بەڵام ماڵباتم و برا کریستیانەکانم و تەنانەت ئیسلامییە ئاسییە هونەرمەندەکان چوونە دەرەوە، بۆیە ناوم نا 'مێری کریسمس موسڵ'.
رووداو: لەبارەی موسڵە؟
نائیل حەننا: لەبارەی موسڵ، واتە رۆژی لە دایکبوونی موسڵ، جەژنی لە دایکبوونتان پیرۆز، ئەم کەلەسەرانەمان جێهیشت و ئەو دەرختی وشک و زۆر خەمناکە، کاتێک چووینە دەرەوەی خەمناک بوو، ئێمە خەڵکی موسڵین، باب و باپیرانمان، بە مێژووش....
رووداو: لە چ ساڵێک موسڵت جێهێشت؟
نائیل حەننا: من بە زۆرەملێ نەچوومەتە دەرەوە، بەڵکو بۆ خوێندن چووم، بەڵام ماڵباتم بە زۆرەملی چوونە دەرەوە، کارتیان بۆناردین کە کریستیانی کافرین... کوفر... بەو هۆیەوە هەموو کریستیانەکان چوونە دەرەوە، بەر لە کۆچپێکردنی زۆرەملێ.
رووداو: بۆم باس بکە چۆن لە موسڵ چوویتە دەرەوە، لە چ دۆخێکدا؟
نائیل حەننا: من سەربازبووم، لە جەنگ برینداربووم، منیان بردە هێڵی دواوە، لە دواوە وێنەم دەکێشا، هەروا دانەنیشتبووم، لەوێ پاسەوان بووم، پاسەوانی شتی سادە.
رووداو: واتە بەهۆی جەنگەوە نەچوویتە دەرەوە؟
نائیل حەننا: نەخێر، ئەفسەرەکان منیان بینی وێنە دەکیشم، من وێنەکێشم....
رووداو: واتە ئەوکاتیش وێنەت دەکێشا؟
نائیل حەننا: بێگومان، بێگومان
رووداو: تەمەنت نزیکەی چەند بوو کە وێنەت دەکێشا؟
نائیل حەننا: لەو کاتەی بچووکبووم وێنەم کێشاوە. تەنانەت دایکمم بێزار دەکرد و هەر شتێکم بکێشابا بە دیوارم هەڵمدەواسی، هەموو ماڵەکەم وێنەی کێشراوبوون.
رووداو: کاتێک بە سەردان هاتی بۆ ئێرە، لەو بڕوایەدام ماوەی یەک مانگە لێرەیت؟
نائیل حەننا: نا ماوەی سێ هەفتەیە.
رووداو: سەردانی موسڵت نەکرد، حەزت نەکرد سەردانی موسڵ بکەیت؟
نائیل حەننا: لە موسڵ نزیک نابمەوە، بۆ من سەختە، چونکە یەکەم شت زیاتر خەمبار دەبم، زیاتر پشت بە وێنە و چیرۆکەکان دەبەستم، موسڵم لە دوورەوە دەبینی، بۆیە بڕیارمدا نەچمە موسڵ.
رووداو: ئەگەر بچیت مەترسی لەسەرت هەیە؟
نائیل حەننا: بێگومان مەترسییە، مەترسییە بۆ سەر هەموو مرۆڤێک، موسڵم نەبینوە ناوچەیەکی پارێزراو بێت، هێشتا کات ماوە، ناچم و پێویستم بەوە نییە بچم، موسڵ خەمناکە، ئەمە موسڵە، بە بیرکردنەوەی من، ئەوە موسڵە، ئەمەش موسڵە لە دواوتەوەیە.
رووداو: با ئێمە بێین بۆ ئێرە، ئەمەش باسی موسڵ دەکات؟
نائیل حەننا: بێگومان باسی موسڵ دەکات، من کە ئەو ئاڵایەم بەکارهێنا، واتە من لەوێ دەژیم، گەلی ئینگلیزی گەلێکی باشە، گەلی ئەمریکاش گەلێکی باشە، بەڵام حکومەتەکان وایان کردووە رقمان لە جیهان بێتە و رقمان لە سیاسەت بێت. ئەمانە شەناشیلی شکاوەن. ئەمەش ئەو کەسەیە کە مرد و لە موسڵ ئەشکەنجەدرا، ئەو خەڵکە تاوەکو ئێستا دەژی، تێکدان دەبینێت، ئەمانە لە تابلۆی ئەبستراکت بەرجەستە دەکەم، واتە شێوەکاری ئەبستراکت، من دەمێکی زۆرە قۆناخی 'ئیمپڕێشنیزم'ـم دەربازکردووە.
رووداو: مامۆستا نائیل لەگەڵ کوردی چۆنیت، شتێک بە کوردی دەزانیت؟ چەند وشەیەک نازانیت؟
نائیل حەننا: چۆنی باشی؟
رووداو: زۆر باشم، تۆ چۆنی؟
نائیل حەننا: سەرچاو
رووداو: ئەی قاوە؟
نائیل حەننا: زۆر بە تامە
رووداو: حەزت لێیەتی؟
نائیل حەننا: زۆر بە تامە
رووداو: هونەرمەند بەردەوام ....
نائیل حەننا: بەردەوام قاوە دەخۆمەوە.
رووداو: کاتێک وێنە دەکێشیت.
نائیل حەننا: کاتێک وێنە دەکێشم؟ واین دەخۆمەوە.
رووداو: زیاتر حەزت لە خواردنەوەی چییە؟
نائیل حەننا: حەزم لە خواردنەوەی واینە.
رووداو: ئێمە گوتمان باسی ئەوە دەکەین، کاتێک تۆ لە سوپا بوویتە، باسی چیرۆکێکی زۆر خۆشت بۆ من کرد، ئەویش پەیوەندی بە وێنەکیشانەوە هەبوو.
نائیل حەننا: بێگومان ئەسپ، وێنەی ئەسپم دەکێشا، جەنگم دەکێشا، یەرموک و هەمووی مۆرکی عەرەبی و ئیسلامی پێوە بوو، لەو چیرۆکانە کە بە کورتی باسیان دەکەم، لە هەموو دڵمەوە وێنەی جەنگم دەکێشا، بێگومان رۆشنبیرییەکەمان عەرەبی و ئیسلامی بوو، من کریستانم، بەڵام پێکەوە دەژیاین و یەک خێزان بووین.
رووداو: راستە
نائیل حەننا: من مێژووم دەکێشا، ئێمە بە جەنگی قادسیەدا تێپەڕین، وەک دەزانی لەسەرمان فەرزکرابوو، وێنەی ئەسپ و جەنگم دەکێشا و لەسەر ئاڵا نووسیبووم ئەلاهوئەکبەر، بەردەوام...، رۆژێکیان سەدام حوسێن هات، گوتی بۆچی هەمووتان نانووسن ئەللاهوئەکبەر، بۆچی ئەوە کریستیانە دەنووسێت ئەللاهوئەکبەر، چانسم هەبوو چوونە دەرەوە لە وڵاتم پێببەخشێت، بۆ ئەوەی وێنەکێشان بخوێنم، ئەو ئۆتۆمبێلێکی پێدام، بەڵام من رەتم کردەوە، گوتم خودا بتهێڵێت، بەم پارەیە بمنێرە درەوە و ئۆتۆمبێلەکە بۆ ئێوە بێت، گوتی باشە بڕۆ.
رووداو: واتە چوونە دەرەوەت لە سوپا بەهۆی وێنەکێشانەوە بوو؟
نائیل حەننا: بەڵێ بێگومان، نەوەک تەنیا یەک وێنە، وێنەی زۆرم کێشاوە، وێنەم بۆ خوالێخۆشبوو عەدنان خێرەڵڵا دەکێشا، تابلۆم بۆ ماڵی میواندارییەکەی دەکێشا. بە کێشانی وێنەی ئەسپ و سرووشت سەرقاڵبووم، بۆیە ناوێکم هەبوو کە وێنەکێشێکم لە سوپا، بەڵام سیاسەتم نەدەکێشا، هەروەها هەرگیز وێنەی هیچ کەسێکم نەدەکێشا، بەڵام وێنەی هونەرمەندانم دەکێشا، لاسایی تابلۆی هونەرمەندانی وەک مایکل ئانجێلۆ و دافێشنیم دەکردەوە، حەزم لە لاساییکردنەوە بوو و لە لاساییکردنەوە فیربووم، دواتر لە لاساییکردنەوەی تابلۆکان دەستمپێکرد....
رووداو: ئەو کەسانەی کێن کە بەردەوام بۆ تابلۆکانت هەڵیاندەبژێری؟
نائیل حەننا: کارم لەسەر کەسایەتی نەکردووە.
رووداو: هەر تۆ کێشاوتە؟
نائیل حەننا: ئاژەڵ، ئاژەڵم خۆش دەوێت، ئەسپم خۆشدەوێت، من هیچ....
رووداو: هەموو شتێکت لە سرووشتەوە دەوێت.
نائیل حەننا: هەموو شتێک لە سرووشتەوە، بۆیە کارم سرووشت بوو، هەروەها ئەسپ بوو، ئەمە کاری من بوو، دواتر گواستمەوە، لەم ئەسپانەوە بۆ چوونم بۆ بەریتانیا، بە دوای تایبەتمەندی شێوەکاریدا دەگەڕام، ویستم لەو قۆناخە تێپەڕم، تێپەڕیم و بوومە دەرچووی هونەری شێوەکاری و یەکەمی پۆلەکەم بووم؛ واتە بەرزترین پلەم بەدەستهێنا، دواتر لە هەمان زانکۆ ماستەرم بەدەستهێنا، لەوێ لە زانکۆ بۆ ماوەی چەند ساڵێک بووم بە توێژەر لە زانکۆی داندی، دواتر رووم لە وێنەکێشان کرد و گوتم ئیتر من وانە ناڵێمەوە.
رووداو: ئەو شتەی بتەوێت دەیکەی؟
نائیل حەننا: ناتوانم بەرهەمهێنەر بم، کاتێک رۆژانە لە کاژێر 9ـی بەیانی تاوکو 5ـی ئێوارە دەچیت، ناتوانێت هیچ بەرهەمبێنێت، تەنیا وانە و وانە دەڵێیتەوە و بیرۆکەکانت بە خوێندکاران دەدەیت، من گوتم نا؛ دەبێت لەوە دووربکەومەوە، بەڕاستی کە دوورکەوتمەوە، پێویستیم بە پارە بوو.
رووداو: دەمەوێت ئەو پرسیارە بکەم، هونەرمەندی شێوەکار لەم سەردەمەدا لە عێراق بێت یان لە دەرەوە، دەتوانێت پشت بە هونەرەکەی ببەستێت، لە رووی دابینکردنی بژێوی ژیانەوە و لە ژیانی خۆیدا ئاسوودە بێت، بۆ نموونە بۆ هەموو شتێک؟
نائیل حەننا: چانسی ئەوەم هەبوو گەشتێک بە دەست بێنم و خەڵاتی جۆن کڵۆزم لە ئەکادیمیای شاهانەی سکۆتلەندی بۆ باشترین هونەرمەندم لە زانکۆ بەدەستهێنا، گەشتێکیان پێبەخشیم و چوومە ئیتاڵیا، لە فلۆرەنس خوێندم، وێنەکێشانم بۆ نزیکەی یەک ساڵ خوێند، گەڕامەوە، گەڕامەوە نەوەک تەنیا وەک هونەرمەند، بە چێشتلێنەری گەڕامەوە.
رووداو: وەڵڵا باشە.
نائیل حەننا: لەوێ لە چێشتخانەیەک کارم دەکرد و خواردنە ئیتاڵییەکان فێربووم.
رووداو: ئێستا لە ئامادەکردنی خواردن زیرەکیت؟
نائیل حەننا: بەڵێ،.... گەڕامەوە و چێشتم لێدەنا و وێنەم دەکێشا، فێربووم چۆن لە وڵاتی دووەم بژیم و خۆم بگونجێنم و لەوێ خۆم گونجاند.
رووداو: تۆ هەر دەڵێی ماڵەکەم لە پێش دەریایە، تۆ لێی بێزار نابیت؟
-من گەڕامەوە، ماڵم لە دەریا دوور نییە، رۆژانە دەچمە سەر دەریا و سکێچ دروست دەکەم، واتە لەوێ هێڵکاری دەکەم و دواتر وێنەی دەریا دەکێشم،
رووداو: باشە.
نائیل حەننا: تاوەکو ئێستا لە وێنەکێشانی دەریا نەوەستاوم، هاتم.....
رووداو: لە دەریا بێزار نەبووی؟
نائیل حەننا: بەڵێ، من هاتم بۆ ئێرە، بۆ ئەوەی دەریاتان پێ پێشان بدەم، وێنەیەکم لە بیرەوەری کێشاوە، ئەم وێنەیەی لە دوامەوەیە لە بیرەوەری دەریایە، من رۆژانە دەبێت دەریا ببینم، دەبێت سەردانی دەریا بکەم.
رووداو: گرنگە.
نائیل حەننا: زۆر گرنگە.
رووداو: گرانترین تابلۆت فرۆشتبێت بە چەند بوو؟ لەو بڕوایەدام تابلۆیەکت هەیە زۆر نێودارە.
نائیل حەننا: من کار لەگەڵ گەلەری دەکەم، لە لەندەن لەگەڵ گەلەری تۆمسن، لەگەڵ گەلەری رێد رایز کار دەکەم، لەگەڵ گەلەری فرەیزەر، لەگەڵ ئەوانە کار دەکەم، دواتر تایبەتی دەکەم و هەندێ جار لە ماڵەوە سەردانم دەکەن و بە 20، 30، 50 هەزار پاوەند پێان دەفرۆشم، ئەمە نرخەکانی منە، سوپاس بۆ خودا من پێویستم بە پارە نییە، پارەم هەیە، نرخەکەی بەرز دەکەمەوە و ئیتر نامەوێت بیفرۆشم.
رووداو: گرانترین تابلۆ فرۆشتبێتت؟
نائیل حەننا: 50 هەزار پاوەند.
رووداو: 50 هەزار پاوەند، لەبارەی چی بوو، باسی لە چی دەکرد؟ واتە نزیکەی 75 هەزار دۆلار؟
نائیل حەننا: باسی لە ئاڵای دڕاوی ئیسرائیلی دەکرد، دۆزی فەڵەستینیم خۆشویستووە، وێنەیەکی دڕاوم کێشا و وێنەی مانگم تێدا بەکارهێنابوو و ناوێکم پێدا (هایجاک لاند) واتە زەوی دزراو، لەسەریم نووسی (celebration in israel) واتە ئاهەنگێک لە ئیسرائیل، ئاهەنگ لە ئیسرائیل.
رووداو: زۆر باشە، راستە.
نائیل حەننا: ئەمە تابلۆکەمە. بەڵێ
رووداو: هونەری شێوەکاری ئێستا زیاتر بە دڵی تۆیە، یان لە ساڵانی حەفتا و هەشتاکاندا، بە بۆچوونی تۆ هیچ جیاوازییەک هەیە؟
نائیل حەننا: لە شتەستەکان زۆر هونەرمەندی بەناوبانگ هەبوون، بۆ نموونە فایەق حەسەن….،
رووداو: واتە بە رای تۆ پێشکەوتنێکی زیاتر هەیە؟
نائیل حەننا: فایەق حەسەن، بێگومان، بێوگمان زۆر....
رووداو: واتە بەپێی دۆخ و ئەو کەرستانەی لەبەردەستن، یان بە هزرکردن؟
نائیل حەننا: وەک رەحاڵ و جەواد سلیم، ئەمانە مامۆستای ئێمەن، بەڵام من ئەوکات بچووک بووم، بەڵام لەبارەیانەوە خوێندوومەتەوە، لە بەریتانیا هونەرمەند هەن، هونەرمەندی ئەمریکی پیشەگەر هەن، وەک ولیەم دی کوینگ، ئەمە پاڵەوانی منە و دەمەوێت وەک ئەو بم.
رووداو: لە پێشانگە نێودەوڵەتییەکانی ساڵانەدا بەشدار دەبێت؟
نائیل حەننا: من خۆم لە ئەکادیمیای شاهانە دوورخستەوە، ئەندام بووم، خۆم بۆ کارەکانی خۆم تەرخانکرد، تەنیا بۆ خۆم، لە باشترین پێشانگەکانی لەندەن بەرهەمەکانم دەخەمەڕوو 'تۆمسن' کە بەهێزترین گەلەرییە و بەردەوام کاریان لەگەڵ دەکەم، گەلەرییەکی دیکەش هەبوو کارم لەگەڵیاندا دەکرد، گەلەری جۆن مارتن لە لەندەن و گەلەری هیکمەن، ئەوان بەردەوام منیان دەوێت، لە ئینگڵتەڕا، لە باکووری ئینگڵتەڕا پێشانم داون، لە نۆتینگهام دەیانخەمەڕوو، هەروەها لە باس دەیانخەمەڕوو، لە کامبریج دەیانخەمەڕوو، لە ئۆکسفۆرد دەیانخەمەڕوو، واتە لە هەموو بەریتانیا دەیانخەمەڕوو، تابلۆکانی من دەبردرێنە ئەمریکا، دەبردرێنە کەنەدا، دەبردرێنە چین و دەکڕدرێن، هۆگرانی کڕینی تابلۆ دەهاتن و دەیانکڕی، تابلۆکانی منیان لە رێگەی ئینتەرنێت لە گەلەری دەکڕی، نەوەک لە من.
رووداو: دەمەوێت بزانم پەیوەندیت لەگەڵ کورد لە دیاسپۆرا چۆن بووە؟
نائیل حەننا: ئۆ، پەیوەندم لەگەڵ برا کوردەکانم زۆر بەهێز بوو، پێکەوە دەژیاین، وەک برا سەفین دزەیی، لە ئازیزترین هاوڕێکانمە، هەروەها شێروان دزەیی، باوکی گەورە موحسن دزەیی، کە باوکی سەفینە، رێزی دەگرتین و دەچووینە لایان و سەفین دزەیی لە هەمان کۆلێژ بوو کە من تێیدا دەمخوێند.
رووداو: پێکەوە بوون؟
نائیل حەننا: ئەو دیزاینەری ناوەوە بوو، هونەرمەندێکی زۆر باشە، بەڵام ئێستا کار ناکات، لێم نەپرسیوە، بەڵام ئەو هونەری خۆشدەوێت، حەزی لە دیزاینە، خەڵکانێکی زۆر باشن. بەڵێ .... بەڵێ...
رووداو: ئامادەکاری بۆ کردنەوەی پێشانگەیەک لە هەولێر دەکەیت، دەمەوێت بزانم تابلۆکانت باس لە چی دەکەن، پەیامی تابلۆکانت چین کە دەتەوێت پێشانیان بدەیت؟
نائیل حەننا: بەر لەوەی قسە بکەم، من هاتم بۆ هەولێر، شۆک بووم کە گەلەری هونەری نییە، داوا لە حکومەت دەکەم، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بیر لە کردنەوەی مۆزەخانەیەک بۆ هونەری شێوەکاری بکاتەوە، مۆزەخانەیک .... ئێستا کە دەچیتە بەریتانیا، چەندین مۆزەخانە و گەلەری هەن، گەشتیار کە سەردانی ئێرە دەکات و هانی گەشتیاری بدرێت، پێویستە مۆزەخانە هەبێت، پێشانگەی هونەری، چونکە ئەمە رووی ئێمەیە.
رووداو: واتە هەست دەکەیت ئاستی هونەر لێرە ....
نائیل حەننا: نییە، سفڕە، نییە.... هونەرمەندان لێرە هیچ بەهایەکیان نییە، تەنانەت ئەو شوێنەی کە ئەو دەرفەتەیان پێدام کە کاری تێدا بکەم، بە هۆی نەبوونی هونەرمەند دەناڵێنن کە کڕیاری بێن بەرهەمکانیان بکڕن، کەس هونەر ناکڕێت، نییە، هیچ گەلەرییەکتان نییە کار بکات.
رووداو: چی بکەین بۆ ئەوەی وەک وڵاتانی دیکە بین؟
نائیل حەننا: حکومەت دەبێت دەست بخاتە گیرفانی و پارە لە هونەر خەرج بکات.
رووداو: لەبارەی هونەر؟
نائیل حەننا: کەس پارەی لە رێگەیەوە بەدەست ناهێنێت. ئەمە رووخسارە، هونەر رووخساری وڵاتە، دەچینە فەرەنسا، پاریس، لەندەن، نیویۆرک، لە هەموو وڵاتێک مۆزەخانە و گەلەری هەیە، ئەگەر کەسێک بێتە ئێرە لە هەولێر، بڵێت دەمەوێت بچم مێژووی کوردی ببینم، مێژووی باوکی گەورە، مەلا مستەفا بارزانی، لە کوێ؟ تەنیا دەبینین باڵەخانە دروست دەکرێن و دروست دەکرێن؛ باڵەخانەی لە جام دروستکراو، نییە، هیچ شتێکی تێدا نییە، من زۆر خەمم خوارد، من بۆ برام سەفین باسم کرد، گوتم کوا گەلەرییەکانتان، تەنیا باڵەخانە و باڵەخانە دەردەکەون، لە کوێیە، من دەمەوێت بەر لە هەموو شتێک هونەر لێرە ببینم.
من ئێستا پسپۆریم لە ماستەرەکەم، لەبارەی مۆنۆمێنتەکانە، من مۆنۆمێنتی وام دروستکردووە، لەگەڵ من وەرە، مۆنۆمێنتی وا هەیە، لەگەڵ من نا، کەسێکی دیکە. من دیزاینەرم، لە دوای ئەمە، دەتوانم مۆنۆمێنتی وا دروست بکەم، هەموو شەقامەکانی کوردستان بڕازێنمەوە، لە سلێمانییەوە تاوەک ئێرە، بە جوانترین مۆنۆمێنت، بەڵام کەس سوود لە ئێمە وەرناگرێت، حکومەتی عێراقی بە هەزارانی لە من خەرجکردووە، بەڵام سوودیان لە من نەبینیوە، بەڵام بەریتانیا سوودی لێم بینی.
رووداو: زیاتر سوودی لە تۆ بینی.
نائیل حەننا: بێگومان، لەوێ هەموو شتێک دەکەم، پێشانگە دەکەینەوە و مۆنۆمێنت دروست دەکەین.
رووداو: دەمەوێت بزانم لە دیاسپۆرا پرۆژەیەکت هەیە و دەتەوێت سەردانی کوردستان بکەیتەوە؟
نائیل حەننا: من کوردستانم خۆشدەوێت، هەست دەکەم ماڵی خۆمە، تەنانەت بە دوای کڕینی ماڵێکم لێرە، بۆ ئەوەی هاتووچۆ بکەم، بەر لەوەی کۆتایی پێبێنم، دەمەوێت سوپاسی پاندا گەلەری ئارت بکەم کە ئەم میواندارییە جوانەی کردین، هەروەها سوپاسی ئەو کارمەندانە دەکەم کە لێرە کار دەکەن، وەک کاک نزار، خوشکە ئالا، خاوەنی شوێنەکە، پاڵپشتیان کردم، شەرمم دەکرد. ناوە ناوە ئالا ئاو و قاوەم بۆ دێنێت، زۆر جوانە.
رووداو: هاوکاریت دەکەن.
نائیل حەننا: بەڵێ.
رووداو: سوپاس، ئێمە زۆر بەم دەرفەتە دڵخۆش بووین، بە بینینت و زیاتر ناسینت دڵخۆشین، هیواخوازم بینەرانیشمان بەم هەڤپەیڤینە دڵخۆش بووبن. بەهۆی ئەوەی بۆ ئێمە دەرفەتێک بوو کارە جوانەکانت ببینین.
نائیل حەننا: سوپاس
رووداو: زۆر سوپاس بۆ تۆ ..... ئێمە لە گەلەری ئارت پاندا بووین، لەبارەی نائیل حەننا و بەرهەمەکانی ئەم دواییە و پڕۆژەکانی ئەم دواییەی و بەرهەمەکانی ئەم دواییەی لە هەولێر، هیوادارم کاتێکی خۆشان لەگەڵ هەڤپەیڤینەکە بەسەر بردبێت، تا هەڤپەیڤینێکی دیکە، لە خێر و خۆشیدا بمێنن.