چیلی ڤاکسینی کۆرۆنا دەداتە منداڵانی 6 بۆ 11 ساڵ
رووداو- دیجیتاڵ
لە وڵاتی چیلی هەڵمەتی کوتان دژی کۆرۆنا بۆ منداڵانی تەمەن 6 بۆ 11 ساڵ دەستیپێکردووە.
پێدانی ڤاکسین بە منداڵانی خوار 12 ساڵ لەکاتێدایە، لە چیلی دەمێکە کوتانی منداڵانی سەروو 12 ساڵ دەستپێکردووە.
بەگوێرەی بڕیارەکە، سەرەتا دەبێت دایک و باوک رەزامەندی بدات بۆ ئەوەی منداڵەکەیان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرێت.
بەرپرسانی تەندروستیی چیلی دەڵێن ئامانجیان لەم بڕیارە ئەوەیە منداڵانی بچووکیش دژی کۆرۆنا بپارێزن بەتایبەت ئێستا کە پرۆسەی خوێندن دەستیپێکردووەتەوە.