زانکۆی پەکین: پیسبوونی ژینگە هۆکارێكی لەبەرچاونەگیراوی نەزۆکییە



رووداو- هەولێر

سەنتەری پزیشكیی زایەندی لە نەخۆشخانەی زانکۆی پەکین رایدەگەیێنێت دەکرێت پیسبوونی ژینگە یەکێك لە هۆکارە نەزاندراوەکانی نەزۆکی بێت. 

د. کین لی، سەرپەرشتیاری توێژینەوە پزیشكییەکەی زانکۆی پەکین لە چین دەڵێت 30٪ی هۆکارەکانی نەزۆکی نەزاندراون، رەنگە یەکێك لە هۆکارەکان پەیوەندی بە پیسبوونی ژینگە هەبێت؛ چونکە پیسبوونی ژینگە چەندین مەترسیی لەسەر خەڵک دروستدەکات. 

بەگوێرەی توێژینەوە پزیشكییەکەی سەنتەری پزیشكیی زایەندی لە نەخۆشخانەی زانکۆی پەکین ئەو کەسانەی لە ژینگەیەکی مامناوەند پیسدا دەژین، مەترسیی تووشبوونیان بە نەزۆکی لانیکەم 20٪ زیاترە. 

د. کین لی دەشڵێت هەرچەندە لە جیهاندا ملیۆنان کەس نەزۆکن، بەڵام زۆرتر باس لە هۆکارە بۆماوەیی و هۆڕمۆنییەکان دەکرێت و پێویستە بۆ چارەسەری گرفتەکە، پیسبوونی ژینگەش لەبەرچاو بگیرێت.