هیندستان.. یەکەم ڤاکسینی ناوکەترشی DNA دژی کۆرۆنا لە جیهاندا پەسندکرا

رووداو- دیجیتاڵ

هیندستان یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا پەسنددەکات کە لەنێوخۆی وڵاتەکە بە تەکنیکێکی جیاواز دروستکراوە.


ڤاکسینەکە لەلایەن کۆمپانیای کادیلای هیندی بەرهەمهێندراوە و یەکەم ڤاکسینە کە بە تەکنیکی پلازمید DNA دروستبکرێت.

ڤاکسینەکە لەسەر هەزار کەسی تەمەن 12-18 ساڵ تاقیکراوەتەوە و دەرکەوتووە مەترسیی تووشبوون بە حاڵەتە توندەکانی کۆرۆنا بەرێژەی ٪66 کەمدەکاتەوە.

ئەمە یەکەمین ڤاکسینە دژی کۆرۆنا کە لە ناوکەترشی DNA دروستکرابێت، پزیشکان دەڵێن تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە هەرزانە، سەلامەت و جێگیرە.