دەزگایەکی ئەمریکی: رەفتارەکانی کاتی نانخواردن، تاموچێژی خۆراکەکە دەگۆڕێت

کاتی نانخواردنی هەندێک گەنج. وێنە: Sinnery Wellness
رووداو - تەندروستی

دەزگەی گاڵوپی ئەمریکی دەریدەخات، رەفتارەکانی کاتی نانخواردن کاریگەری دەخاتە سەر تام و چێژی خواردنەکە.
 
توێژینەوەیەکی دەزگەی گاڵوپ لە ئامریکا دەرکەوتووە، ئەو رەفتارانەی کە دەکرێت لە کاتی نانخواردندا کاریگەری هەیە لەسەر تام و چێژی خواردنەکە و کاریگەری خواردنەکانیش لەسەر جەستە.
 
د. ناتالیا مۆکاری، پسۆڕی خۆراک لە دەزگەی گالۆپ دەڵێت: "نابێت تەنیا گرنگی بە خۆراکی تەندروست بدرێت، بەڵکو دەبێت گرنگی بە رەفتارەکانمانیشمان بدەین لە کاتی نانخواردندا".
 
د. ناتالیا مۆرکاری ئاماژەی بەوەکرد کە لە کاتی نانخواردندا دەبێت دووربن لە بەکارهێنانی مۆبایل و سەیرکردنی تەلەڤیزیۆن.