لە نەخۆشخانەیەکی ئاکرێ کیسێکی 6 کیلۆگرامی لە سکی کچێکدا دەردەهێندرێت


رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی منداڵان و ئافرەتان و منداڵبوون لە ئاکرێ بە نەشتەرگەری کیسێکی گەورە لە سکی کچێک دەرهێنرا. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاکرێ لەبارەیەوە دەڵێت "نەشتەرگەرییەکی زۆر دەگمەن و گەورە بوو".
 
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی ئاکرێ لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 19-4-2023، بڵاویکردەوە، رایگەیاند "نەشتەرگەرییەکی زۆر گەورە و دەگمەن بۆ کچێکی تەمەن 21 ساڵ ئەنجامدرا کە جۆری نەشتەرگەرییەکە لادانی کیسێکی زۆر گەورە بوو بە قورسایی 6.410 کیلۆگرام".
 
نەشتەرگەرییەکە بێ بەرامبەر بۆ کچە تەمەن 21 ساڵییەکە کراوە و کیسەکە لەسەر هێلکەدانی لادراوە.

 

 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سێ پزیشک و ستافێک بەشدارییان لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەدا کردووە.