نوێترین رێگەچارەسەرییەکانی نەزۆکی لە کوردستان
رووداو- هەولێر
پزیشێكی پسپۆڕی نەشتەرگەری میزەڕۆ و نەزۆکی رایدەگەیێنێت حاڵەتەکانی نەزۆکی لە کوردستان بەربڵاون، لە جیهانیشدا نزیکەی 15%ی هاوژینەکان ئەم گرفتەیان دەبێت.
د. حەسەن جومعە شێخۆ، پسپۆڕی نەشتەرگەری میزەڕۆ و نەزۆکی لە هەولێر روونیدەکاتەوە هەریەکە لە تێكچوونی هۆڕمۆنەکان، ناڕێكی سووڕی مانگانە، جۆری پیشەی پیاو، خۆراکی نادروست، هەندێك جۆری دەرمان و گووشاری دەروونی رۆڵیان دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری زایەندی.
پسپۆڕەکەی نەشتەرگەری میزەڕۆ لەمیانی بەشداریکردنی لە هەواڵە تەندروستییەکانی رووداو گووتی ئێستا چەندین سەنتەری چاندنی منداڵ و چارەسەری نەزۆکی لە کوردستان هەن، هەموو جۆرەکانی چارەسەری نەزۆکی کە لە جیهان بەردەستن، لە کوردستانیش ئەنجامدەدرێن.
د. حەسەن جومعە شێخۆ لەکاتی قسەکردنی لە هەواڵە تەندروستییەکان نوێترین رێگەچارەسەرییەکانی نەزۆکی و هۆکارە بەربڵاوەکان دەخاتەڕوو.