گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، 1099 تووشبووی دیکە تۆمارکراون و 26 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا حەوت هەزار و 411 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 1099 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای هەولێر بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە.
ئەو 26 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، 10یان لە پارێزگای سلێمانی، هەشتیان لە پارێزگای هەولێر و حەوتیان لە پارێزگای دهۆک بوون و لە هەڵەبجەش هیچ گیانلەدەستدانێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.
هەروەها 1805 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەمترینیان لە پارێزگای هەڵەبجە بوون.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 221 هەزار و 588 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 345 هەزار و 844 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 318 هەزار و 951 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و شەش هەزار و 80 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 20 هەزار و 318 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٩٥ )
١. پشکنین: ( ٧٤١١ پشکنینی نوێ)
• ( ٤٤٨٥) هەولێر
• ( ١١٣٧) سلێمانی
• ( ١٥٣٥) دهۆك
• ( ٨٣) هەڵەبجە
• ( ١٧١) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: ( ١٠٩٩ تووشبووی نوێ)
• ( ٥٠٩) هەولێر
• ( ٣٩٣) سلێمانی
• ( ١٤٠) دهۆك
• ( ٢٨) هەڵەبجە
• ( ٢٩) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ١٨٠٥ چاکبوون)
• ( ٦٥٠) هەولێر
• ( ٥٤٦) سلێمانی
• ( ٥٠٤) دهۆك
• ( ٣٤) هەڵەبجە
• ( ٥٥) گەرمیان
• ( ١٦) ڕاپەڕین
٤. مردن: ( ٢٦ مردن)
• ( ٨) هەولێر
• ( ٧) سلێمانی
• ( ٧) دهۆك
• ( ٠) هەڵەبجە
• ( ٣) گەرمیان
• ( ١) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٢٢١٥٨٨ (١١٣٣٩١٧ هەولێر، ٨٠٠٦٢٥ سلێمانی، ١٢٦٤١٧٥ دهۆك، ٢٢٨٧١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٤٥٨٤٤ (١٠٠١٩٥ هەولێر، ١٢٠٧٨٧ سلێمانی، ١١٨٢٦٥ دهۆك، ٦٥٩٧ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣١٨٩٥١ ( ٩١٦٨٦ هەولێر، ١٠٩٤٨٥ سلێمانی، ١١١٨١٢ دهۆك، ٥٩٦٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٠٨١٣ (٦٧٧٥ هەولێر، ٨٦٨٥ سلێمانی، ٤٩٢٨ دهۆك، ٤٢٥ هەڵەبجە)
مردن ٦٠٨٠ (١٧٣٤ هەولێر، ٢٦١٧ سلێمانی، ١٥٢٥ دهۆك، ٢٠٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/)
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٣ی تشرینى یهكهم ٢٠٢١