لە کۆنگۆ، بەشێکی هەڵگرانی ڤایرۆسی HIV بەبێ وەرگرتنی دەرمان چاکبوونەتەوە

رووداو- دیجیتاڵ

پزیشکانی توێژەر لە کۆنگۆ لە ئەفریقیا توێژینەوەیان لەسەر گروپێکی خەڵکی کردووە کە هەڵگری ڤایرۆسی HIV تووشکەری ئەیدز بوون و لێی چاکبوونەتەوە.


تیمێکی توێژەرانی ئەمریکی بۆیان دەرکەوتووە بەشێک لەوانەی هەڵگری ڤایرۆسی HIV تووشکەری ئەیدز بوون، بەبێ وەرگرتنی هیچ دەرمانێک سیستەمی بەرگری جەستەیان دژەتەنی دروستکردووە و دژەتەنەکان ڤایرۆسەکانیان لەناوبردووە.

پزیشکان ئەمە بە دەستکەوتێکی مەزن ناودەبەن لە بواری رووبەرووبوونەوەی ئەیدز، ئەمەش چونکە ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی HIV دەبن، سیستەمی بەرگری جەستەیان ناتوانێت بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵببێت و سەرەنجام دوای چەندین ساڵ پەرەدەسەنێت بۆ تووشبوون بە ئەیدز و کەسەکە دەبێت دەرمان وەربگرێت و سەرباری ئەوەش نەخۆشییەکە تاوەکو ئێستا چارەسەری بنەبڕکەری نییە.

تیمە پزیشکییەکە دەڵێت، بایەخی ئەم توێژینەوە لەوەدایە کە بتوانین لە داهاتوو پێکوتەیەکی کاریگەر بۆ ڤایرۆسی HIV تووشکەری ئەیدز دروستبکەین.