لە هەولێر 18 پەیکەری شوان عەبدولڕەحمان خرانەڕوو

رووداو دیجیتاڵ

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆژەی هێلان، پێشانگەیەکی پەیکەرسازی بۆ پەیکەرساز، شوان عەبدولڕەحمان لە فێرگەی فرێمینگ لە هەولێر کرایەوە، تێیدا 18 کاری هونەری خرانەڕوو.
 
پێشانگەکە ئێوارەی دوێنی شەممە 29 تشرینی یەکەم 2022 کرایەوە و ژمارەیەک هونەرمەند و هۆگرانی هونەری پەیکەرسازی ئامادەبوون و ئامادەبووان لە پاڵ بینینی کارە هونەرییەکان گوێبیستی میوزیک دەبوون کە دەنگی لە ژێیەکانی ڤایۆلین دەردەچوو.
 
پێشانگەکە لەلایەن پەیمانگەی گۆتە ئەڵمانی لە عێراق و بە هاوئاهەنگی فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی و سێڤ گەلەری کرایەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
 
شوان عەبدولڕەحمان بە رووداوی راگەیاند رایگەیاند، سێیەم پێشانگەی تایبەتی خۆی لە چوارچێوەی پڕۆژەی 'هێلان' کردووەتەو و 18 بەرهەمی هونەری لە خۆدەگرێت کە لە ئاسن، مەڕمەڕ و برۆنز دروستکراون.
 
'هێلان' پڕۆژەیەکی هونەرییە و ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە و گرنگی بە چالاکییە کولتووری و هونەرییەکان لە کوردستان دەدات، بە تایبەت کە لەلایەن هونەرمەندان و بەهرەمەندانی گەنج پێشکێش دەکرێن.
 
'هێلان' پڕۆژەیەکی هونەرییە و ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە و گرنگی بە چالاکییە کولتووری و هونەرییەکان لە کوردستان دەدات، بە تایبەت کە لەلایەن هونەرمەندان و بەهرەمەندانی گەنج پێشکێش دەکرێن.
 
هەفتانە لە پڕۆژەکەدا چالاکی وەک پێشانگەی شێوکاری و کۆنسێرت پێشکێش دەکرێن و چالاکییەکان لە نێو فێرگەی فرێمینگ بەڕێوەدەچن.
 
فێرگەی فرێمینگ ساڵی 2016 لەلایەن سەفین حەمید، فۆتۆگرافەری رۆژنامەوانی ئاژانسی فرانس پرێس دامەزراوە و گرنگی بە بواری هونەری فۆتۆگرافەری بە گشتی و وێنەی رۆژنامەوانی بەشێوەیەکی تایبەتی دەدات، هەروەها چالاکی لە بواری دیکەی رۆشنبیری و هونەریدا دەکات.