ئەلبوومە نوێیەکەی ئەیوب عەلی بە سپۆنسەریی رووداو کەوتە بازاڕەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئەلبوومە نوێیەکەی هونەرمەند ئەیوب عەلی، بەناوی 'پەیکەر' کە بە سپۆنسەریی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوکراوەتەوە کەوتە بازاڕەوە.
ئەلبوومەکە لە 12 تراکی گۆرانی پێکهاتووە و دوو لە گۆرانییەکان فۆلکلۆرن. ئاوازی گۆرانییەکان لەلایەن ئەیوب عەلییەوە دانراون، هەروەها تێکستی بۆ نۆ گۆرانیش نووسیوە، دوو تێکستی دیکەش لەلایەن شاعیر رەنج سەنگاوی نووسراون و تێکستی یەکێک لە گۆرانییەکانیش لە نووسینی جەبار حەبیبە.
گۆرانییەکان بەم ناوانەن، 'لێ لێ'، 'هیوا'، 'خەیاڵ'، 'بڵێنمان شکاند'، 'لێم مەپرسە'، 'کۆڵبەر'، 'بۆ دایکم'، 'نامەکانت'، 'رەنگ'، 'پەیکەر'، 'زاڵم' و 'بەیانیت باش'.
ئەیوب عەلی لە 24 ئازاری ئەمساڵ، یەکێک تراکەکانی ئەلبوومەکی بەناوی 'رەنگ' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 111 هەزار بینەری لە یوتیوب هەیە.
گوێ لە گۆرانییەکان بگرە
زاڵم
پەیکەر
رەنگ
نامەکانت
بۆ دایکم
کۆڵبەر
لێم مەپرسە
بەیانت باش
بەڵێنمان شکاند
خەیاڵ
هیوا
لێ لێ