دێنزڵ واشنتن بە گۆچانەوە دەبیندرێت
رووداو دیجیتاڵ
دێنزڵ واشنتن، ئەکتەری ئەمریکی، لە کاتی وێنەگرتنی نوێترین فیلمیدا بە گۆچانەوە بینراوە و باس لەوە دەکرێت رۆڵی کارەکتەرێک دەگێڕێت کە کۆچان بەکاردێنێت.
دینزڵ واشنتن (67 ساڵ)، لە بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی 'The Equalizer' رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و ئێستا لە کەناری ئامالفی لە ئیتاڵیا وێنەدەگیرێت.
چەند وێنەیەکی ئەو ئەکتەرە بڵاوکراونەتەوە کە بە ئۆتۆمبێلێکی نێو یاریگەی گۆلف بچووک براوەتە شوێنی وێنەگرتنی فیلمەکە و لە کاتی دابەزینی گۆچانەکەی هەر بە دەستەوە بووە.
واشنتن، بەم دواییە نووسینی بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی 'The Equalizer' راگەیاند کە چوار ساڵ بەسەر دوایین بەشیدا تێدەپەڕێت.
دوایین فیلمی واشنتن 'The Tragedy Of Macbeth'یە کە بەرهەمێکی درامایی رەش و سپیی ئەمریکییە و لە دەرهێنانی برایانی کۆنە، چیرۆکەکەی لە شانۆگەرییەکی شەکسپیر وەرگیراوە، ئەویش شانۆگەری 'Macbeth'ـە.
'Macbeth' یەکێک لە گرنگترین شانۆگەرییەکانی شەکسپیرە و چەند جارێک چیرۆکەکەی کراوەتە فیلم، لە 1948 لەلایەن ئۆرسن واڵز، لە 1971 لەلایەن رۆمەن پۆلانسکی و لە 2015 مایک سافسبەدەر و ماریۆن کۆتیار وەک فیلم کاریان بۆ کردووە.
بەشی یەکەم 'The Equalizer' لە 2014 و بەشی دووەمی لە 2018 بڵاوکرایەوە و بڕیارە بەشی نوێی لە 2023 بڵاوبکرێتەوە.
داهاتی بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا 190 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری ئەمریکی بووە و بودجەی بەرهەمهێنانی 62 ملیۆن دۆلارە.
لە 2021 زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی بەو ناوە بڵاوکرایەوە و لە چوار وەرز پێکهاتووە.