رووداو دیجیتاڵ
مەیموونێکی بێ خاوەن، دانیشتووانی گەڕەکی منارەی هەولێر بێزار دەکات، بەهۆی دزینی پێڵاو و تەنانەت پارچە زێڕێک.
مەحموود فارووق، هاونیشتمانیێکی دانیشتووی ئەو گەڕەکەیە، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 13-3-2025) بە رووداوی گوت، ئەو مەیموونە، ماوەی چوار مانگە لە گەڕەکی منارەیە، سێ مانگیش دەبێت هاتووەتە کۆڵانەکەی ئەوان، بەڵام لە 10 رۆژی رابردوودا خووی گۆڕاوە و دزی دەکات.
هاونیشتمانییەکە باسی لەوە کرد، سەرەتا کە مەیموونەکە هاتووەتە سەر داری باخچەکەی ئەوان، زۆر بە ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە، خۆراکیان پێی داوە، بەڵام دوای ئەوەی بانگەوازیان کردووە بۆ ئەوەی بزانن ئەو مەیموونە خاوەنی هەیە، خەڵک هاتوون وێنەیان لەگەڵ دا گرتووە.
دەڵێ، "هەرچەندە کەس خاوەنی مەیموونەکە نەبوو، بەڵام خەڵک دەهاتن وێنەیان لەگەڵ دا دەگرت، منداڵیش دیارە پەلاماریان داوە، بۆیە ترساوە و باری دەروونیی تێکچووە، ئەوە 10 رۆژ دەبێت، دەستی داوەتە دزی."
تائێستا مەیموونەکە جگە لە دزینی میوەی ئەو میوەفرۆشە دەستگێڕانەی بە کۆڵانەکەدا دەچن، پێڵاوی خەڵک و بە گوتەی مەحموود فارووق، پارچە زێڕێکیشی دزیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ