لەیدی گاگا 35 ملیۆن دۆلار بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆدەکاتەوە

رووداو- هەولێر

لەیدی گاگ خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی، لە کەمپینێکدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا 35 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوەو پێشکەشی بە رێکخراوی تەندروستی جیهانی کرد.
 
ئەم خانمە هونەرمەندە بەهاوکاری رێکخراوەی گلۆباڵ سیتیزن، لە کەمپینێکدا بڕی 35 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە ماوەی 7 رۆژدا کۆکردەوە، بۆ ئەوەی وەکو هاوکاری بە پەلە پێشکەشی بە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بکات.
 
لەم کەمپینەدا، کە خانمە هونەرمەند لەیدی گاگا سەرپەرشتی دەکرد، بەشێویەکی راستەوخۆ لە چەند کەناڵێکی ئەمریکی و یوتیوب و ئەپل و فێسبووک و ئینستاگرام و توویتەر پەخشدەکرا، دەیان هونەرمەندی جیهانی وەکو ئاڵتن جۆن، دیڤێد بێکام، مالوما، کریس مارتن و دەیان هونەرمەندی دیکە بەشێوەی راستەوخۆ بەشداریان لەم کەمپینەدا کرد، دواجار توانیان بە هەموویان 35 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی هاوکاری کۆبکەنەوە.