رووداو -هەولێر
كچە گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی كوردستان ئازەر قوبادی چیرۆكێك بۆ منداڵان بە زمانی كوردی و ئینگلیزی و فارسی بڵاودەكاتەوە.
قوبادی لەوبارەیەوە بە (رووداو)ی راگەیاند “دەمێكە خەریكی نووسینی چیرۆكێكم بۆ منداڵان كە لە یەك كاتدا دەتوانی بە كوردی بیخوێنیتەوە یان بە ئینگلیزی و فارسی، ئەمەش وا دەكات منداڵان ئاشنای ئەم زمانە گرنگانەش ببن”.
ئازەر سەبارەت بە بیرۆكەی ئەم كارە گوتی “دوو منداڵی دووانەم هەن، باوكیان فارسە و خۆشمان لەئەمریكا دەژیاین، سەرەتا حەزم دەكرد منداڵەكانم فێری زمانی كوردی بن، بەڵام بۆیان زەحمەت بوو، زۆر هەوڵمدا تاوەكو هەم كوردییەكەیان باش بێت، هەم فارسی و ئینگلیزییەكەش، بۆیە ئەم بیرۆكەیەم لا دروست بوو كە چیرۆكێك بەو سێ زمانە بنووسم”.
ئازەر قوبادی خوشكی سینەماكاری كورد بەهمەنی قوبادییە و لەم ماوەیەدا یەكەمین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوكردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ