سروود سەیالی بۆ رووداو: دەمەوێت بە زمانی دیکەش گۆرانی بڵێم

رووداو – هەولێر

خانمە گۆرانیبێژی گەنج، سروود سەیالی گۆرانییەکی رۆمانسی ئامادەیەو دەیەوێت لە ماوەیەکی نزیکدا کلیپی بکات، وەک خۆشی دەڵێت، بۆ بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکە پێویستی بە سپۆنسەرە.


سروود ئێستا قوتابی قۆناخی یەکی کۆلیژی هونەرە جوانەکانە، تا ئێستا چوار کلیپی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە، ناوبراو بە رووداو-ی راگەیاند، گۆرانییەکی ئاشقانەی رۆمانسیم ئامادەیەو بەنیازم کلیپی بکەم، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی سپۆنسەر و توانای مادی نەمتوانیوە گۆرانییەکە کلیپ بکەم.

باسی لەوەشکرد، کە ئەو دەتوانێت بە هەموو زاراوەیەکی زمانی کوردی و زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزیش گۆرانی بڵێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە زمان دەزانێت، دەشیەوێت لە داهاتوودا بە زمانی دیکەش گۆران بڵێت.