خالقی لە یاسا تووڕەیە

رووداو- سلێمانی

هونەرمەندی كورد مەزهەری خالقی لەكاتی سەردانی د.یوسف محەممەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە ئینستتیوتی كەلەپوری كوردی لە هەفتەی رابردوودا، گلەیی لەو یاسایانە كرد كە لەسەردەمی حیزبی بەعس دەرچوون و تائێستاش لە كوردستان كاریان پێدەكرێ.

خالقی لەو بارەیەوە بە (رووداو)ی گوت "بە بەڕێز سەرۆكی پەرلەمانم گوت كە ئەو یاسایانەی لە كوردستان هەن بۆ هونەر، لەسەردەمی بەعس دەرچوون و بە كەڵكی ئێستا نایەن".

سەبارەت بە وەڵامی سەرۆكی پەرلەمانیش، گوتی "سەرۆكی پەرلەمان زۆر بە پەرۆشەوە گوێی لێگرتین و داوای لێكردین كە پرۆژە یاسایەكی بۆ ئامادە بكەین و بینێرین بۆ پەرلەمان". خالقی گوتیشی "بەداخەوە لە كوردستان دەزگایەك نییە بۆ پاراستنی كەلەپور و گۆرانیی كوردی و مافی هونەرمەندان".