سروود عومەر ڤیدیۆ کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

رووداو – هەولێر

گۆرانیبێژی گەنج سروود عومەر، ئەستێرەی پڕۆگرامی پێشبڕکێی دەنگخۆشی "ئێکس کورد لایک" نوێترین کلیپی گۆرانی خۆی لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ یەکەمجار بڵاودەکاتەوە.

سروود عومەر، لە بارەی ئەو گۆرانییە بە (رووداو)ی راگەیاند، "بەرهەمی سۆر گولا من تێکست و ئاوازی میرڤان تان-ەو کاری کلیپەکەشی لە لایەن رێگا بەرزنجی لە شاری هەولێر ئەنجامدراوە".
گوتیشی، "بۆ یەکەمجار کلیپەکە لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاودەکەمەوە"، بڕیاریشە سبەی پێنجشەممە 29-ی ئەم مانگە، کلیپکە لە گەشتی هەواڵە هونەرییەکان بڵاوبکرێتەوە.

Coming Soon !!

Coming Soon !! New Music Video "Sorgula Min" Directed By | Rega Barznji

Posted by Srwd Omar Singer on Sunday, December 25, 2016