تاڵەبانی تووڕەیە

رووداو - هەلێر 

خانمە گۆرانیبێژی كورد شەهێن تاڵەبانی كە 45 ساڵە گۆرانی دەڵێت، گلەیی لە كاربەدەستانی هونەری باشووری كوردستان هەیە و دەشڵێت دەترسم بمرم و ئەلبوومێكی دیكە بەرهەم نەهێنم.


شەهێن تاڵەبانی بە (رووداو)ی گوت "هۆكاری نەبوونی هیچ چالاكییەكی هونەریم بۆ نەبوونی سپۆنسەر دەگەڕێتەوە، بە داخەوە لە كوردستان بە تەواوەتی لە هونەر تێنەگەیشتوون، وڵاتێكیش ئەگەر هونەری تێدا نەبێت مردووە".

شەهێن گوتیشی "زۆر تووڕەم لەو بارودۆخەی كوردستان، چونكە هیچ خزمەتێك بە هونەر ناكرێت و ئەسڵەن ئاوڕی لێ نادەنەوە، رەخنەم لە كەناڵەكانیش هەیە چونكە ئەوانیش كەمتەرخەمن".

تاڵەبانی دەشڵێت " راستە من پیر بووم، بەڵام دەنگم ماوە و لەوە دەترسێم لە كۆتایی تەمەنم نەتوانم ئەلبوومێك بەرهەم بێنم و سەربنێمەوە".