رەوا و رێكەوت هیپ هۆپ و فۆلكلۆر بەرهەمدێنن
رووداو - هەولێر
هەردوو گۆرانیبێژی گەنج رەوا و رێكەوت ئەلبوومێكی گۆرانی بەرهەمدێنن بە ناوی "هیپ هۆپ و فۆلكلۆر" كە لە 7 تراك پێكهاتووە و زۆربەی گۆرانییەكان سۆزدارین ، سەرجەم ئاواز و تێكستەكان خۆیان دایانناوە جگە لە گۆرانییە فۆلكلۆرەكان.
رێكەوت بە (رووداو)ی گوت "دەمانەوێت هونەری فۆلكلۆری كوردی تێكەڵ بە هیپ هۆپ بكەین، بە ئامانجی زیندووكردنەوەی گۆرانییە فۆلكلۆرەكان بەشێوەیەكی تازە".
ئەو دوو گۆرانیبێژە گلەییان هەیە و دەڵێن بەڵێنی زۆریان پێدراوە، بەتایبەت لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵام دوای هەڵبژاردن پشتیان تێدەكەن و بەڵێنەكان نابەنەسەر.