94ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەچوو

رووداو - هەولێر

رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە هۆڵی دۆلبی لە لۆسەنجلسی کالیفۆرنیا بەڕێوەچوو، ئەوەش دوای ئەوەی ساڵێک بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دواخرا و ساڵێکیش بە هەمان هۆکار ئاهەنگی بچووکی بۆ سازکرا.
 
رۆژی یەکشەممە 27-3-2022 کاژێر 20:00 بە کاتی "رۆژهەڵات"ی ئەمریکا واتە کاژێر 02:00ـی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بە کاتی هەولێر دەستکرا بە بەڕێوەچوونی 94ـەمین گەڕی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ باشترینی ئەکتەری سەرەکی و لاوەکی، باشترین دەرهێنەر، کورتە فیلم، کورتە فیلمی ئەنیمەیشن، فیلمی ئەنیمەیشن، باشترین بەڵگەفیلمی درێژ و چەند بابەتێکی دیکەی وەکو براوەی ئۆسکاری باشترین مەیکئەپ، باشترین بەرهەمی نێودەوڵەتی، باشترین سیناریۆی ئۆریجیناڵ. 
 
ئۆسکار گەورەترین و بەهادارترین خەڵاتی سینەماییە لە ئەمریکا و لە سەرتاسەری جیهان و ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی لە بوارەکانی سینەمادا داهێنان دەکەن و بەرهەمەکانیان زۆرترین بینەریان هەیە. 
 
خەڵاتەکان بەمشێوەیە دابەشکران:
 
- ویل سمیس، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو
- جێسیکا چاستەین، خەڵاتی باشترین ژنە ئەکتەر
- فیلمی کۆدا، خەڵاتی باشترین فیلم
- ئاریانا دیبۆس، خەڵاتی باشترین ئەکتەری لاوەکی 
- خەڵاتی باشترین کورتەفیلم بە 'The Queen of Basketball' بەخشرا
- 'Encanto' خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیش 
- 'The Windshield Wiper' براوەی ئۆسکاری باشترین کورتەفیلمی ئەنیمەیشن وەرگرت
- 'The Eyes of Tammy Faye' براوەی ئۆسکاری باشترین مەیکئەپ
- فیلمی ژاپۆنی 'Drive My Car' خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین بەرهەمی نێودەوڵەتی 
- 'Belfast'  خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆی ئۆریجیناڵ 
- فیلمی 'No Time to Die' خەڵاتی باشترین گۆرانی ئۆریجیناڵ 
- جەین کەمپیۆن، خەڵاتی باشترین دەرهێنەر

- 'Summer of Soul'  خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی درێژ

 
لەو رێوڕەسمەدا ویڵ سیمیس بۆ دووەمجار لە ماوەی 30 ساڵی کاری سینەمایی خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرت، ئەمجارەیان خەڵاتی بۆ فیلمی کینگ ریچارد وەرگرت، بەڵام شەوێکی بێ کێشەنەبوو بۆ ویڵ سیمیس. کریس رۆک، یەکێک لە پێشکێشكارەکانی رێوڕەسمەکە گاڵتەی بە هاوژینی ویڵ سیمیز کرد کە نەخۆشیێکی دەگمەنی هەیە و قژی هەڵدەوەرێت، هەرچەند ویڵ سیمیس خۆیشی بە گاڵتە و گەپەکە پێکەنی، بەڵام هەستا بەبەرچاوی 2500 میوان زللـەیەکی لە کریس رۆک دا، داوای لێکرد جارێکی دیکە ناوی هاوژینی نەهێنێت. 
 
دوای ئەم رووداوە، ویڵ سیمیس بانگهێشتکرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ فیلمی کینگ ریچارد، لە گوتەکەیدا ویڵ داوای لێبووردنی لە کریس نەکرد، گوتی خۆشەویستی شتی شێتانەت پێدەکات. ویڵ سیمیس تەمەنی 53 ساڵە و ئەمە دووەم خەڵاتییەتی وەکو باشترین ئەکتەر.

 

A post shared by Rudaw (@rudaw)