وێنەی کاتی نووستنی ئەلیسا بە دڵی هەوادارانی نەبوو

رووداو - ھەولێر

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا ھەوادارانی بە وێنەیەک توشی شۆک کرد و کە بەر لە خەوتن گرتوویەتی و بڵاویکردۆتەوە.

ئەلیسا شەوی ٢٦ی ئاب لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی سێڵفی لە ژورووەکەی لەسەر تەختی خەوتنی بە شێوەیەکی جیاواز گرتووە،  لە وێنەکە قژی بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت و لەسەر وێنەکەش نووسیویەتی "شەوتان شاد خۆشەویستانم".

بۆ یەکەمجارە ئەلیسا بەم شێوەیە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە و ھەوادرانیشی بە کۆمێنتی جیا جیا دەست خۆشی لێدەکەن و بەشێکی دیکەش رەخنەی لێدەگرن ئەوانەی رەخنەیان لێی گرتووە باسی ئەوە دەکەن " شۆکبووین، هەرگیز ئەلیسامان وا بە ناشیرینی نەبینیوە".

ئەم وێنەی ئەلیسا زیاتر لە ٢٢ ھەزار لایکی بۆ ھاتووە و لەگەڵ نزیکەی ٢ ھەزار کۆمێنت.

ئەلیسا گۆرانیبێژێکی لوبنانییە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و کلیپە، ھەروەھا خاوەنی زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار فۆڵوەرە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنستاگرام.