لە هەڵەبجە لە رۆژی فشەدا پێشانگایەکی کاریکاتێری کرایەوە


رووداو- هەڵەبجە

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌,كاريكاتێرسته‌كان به‌ كاريكاتێره‌كانيان ويستيان له‌ رۆژى فشه‌دا نه‌قيزه‌يه‌ك له‌ به‌رپرسه‌كان بده‌ن و به‌ كاريكاتێره‌كانيان هه‌ندێك ره‌خنه‌ بگرن، ده‌شڵێن ،ته‌نیا به‌ كاريكاتێره‌كانمان پێمه‌كه‌نن,كاريكاتێره‌كانمان رۆڵ و کاریگەریان هەبووە.‌

پێشانگایەکی کاریکاتێری لە شاری هەڵەبجە کرایەوە، کە تێیدا بەشێكی زۆر لە تابلۆ کاریکاتێرەکان رەخنەیان لە حیزبە کوردستانییەکان گرتبوو.

كردنه‌وه‌ى پێشانگايه‌كى كاريكاتێر له‌ هه‌ڵه‌بجه‌, به‌ شێوه‌يه‌كى ته‌نزئامێز قه‌يران و گرفته‌كان خرابوونه‌ ڕوو, به‌رپرسه‌كانيشيان پێده‌كه‌نين,ئه‌گه‌ر چى به‌شێكى پێشانگاكه‌ ره‌خنه‌ بوو له‌ كارى حيزبه‌كانى ئه‌وان.

به‌ختيار سه‌عيد ، سه‌رپه‌رشتيارى پێشانگایەكه لەمبارییەوە بەرووداوی راگەیاند‌ "ئه‌گه‌ر كه‌سێك حيزبى نه‌بێت,ناتوانێت ببێته‌ خاوه‌نى كۆمپانيا و بيره‌ نه‌وت , كه‌ ئه‌وه‌مان خستوه‌ته‌ ڕوو ئێمه‌ ئه‌ڵێين نابێت له‌ مه‌ودوا ئه‌مه‌ بمێنێت ".

لەم پێشانگایە کاریکاتێرەدا گرفته‌كانى كوردستان و گرفته‌ جيهانيه‌كانيشيان خستبووه‌ڕوو, 15 كاريكاتێرست له‌ باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌شدار بوون,ده‌ڵێن كارمان فشه‌ نيیه‌,هه‌ر به‌ پێكه‌نين گرفتمان چاره‌ كردووه.‌

سه‌ردار عه‌بدوڵا ، یەکێکە لە كاريكاتێريستە بەشداربووەکان، لەبارەی پەیامی پێشانگایەکەیان دەڵێت " نموونه‌ هه‌بووه‌ كارى چاك كردووه‌, به‌ڵام من لێره‌وه‌ نامه‌وێت باسى بكه‌م, هه‌ندێك به‌رپرس و ميديا كه‌ كاريكاتێرمان له‌ سه‌ر كردووه‌, هه‌ندێك ئاڵوگۆڕ روويداوه‌".

پێشانگاكه‌ ناوى نه‌قيزيه‌ك بوو له‌ رۆژى فشه‌دا, نه‌قيزه‌ى  گه‌نده‌ڵكاره‌كانه‌ به‌ ديوى هونه‌ريدا,هاونيشتمانيان ده‌ڵێن نه‌قيزه‌ى خۆپيشاندان و گردبوونه‌وه‌ و مانگرتنى بێ ده‌رئه‌نجام ماندووى كردين,به‌ڵكو نه‌قيزه‌ى هونه‌رى ئه‌نجامى هه‌‌بێت.

هومایون ساحيب، مامۆستایەو راوبۆچوونی دیکەی لەسەر پێشانگایەکەدا هەبوو، لەمبارییەوە گوتی " نه‌قيزه‌كان چه‌قێنراون به‌ جه‌سته‌ى ده‌سه‌ڵاتدا,به‌ڵام گرفته‌كه‌ له‌وه‌دايه‌ شوێنه‌ برينداره‌كانى ده‌سه‌ڵات,تاوه‌كو ئێستا ده‌سه‌ڵات هه‌ستيان پێناكات, نه‌قيزه‌كه‌ تاوه‌كو له‌ برينه‌كه‌ ئاژۆ بێت باشتر گورجوگۆڵى ده‌دات به‌ به‌ڕێكردنى كاره‌كه‌, به‌ بڕواى من ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌ست ناكات كوێى برينداره‌ بۆيه‌ هه‌ست به‌ نه‌قيزه‌كان ناكات ".

هه‌ندێكى ديكه‌ له‌ هاونيشتمانيان,له‌گه‌ڵ هه‌موو قه‌يرانه‌كان هه‌ر خه‌ريكى ماستاو كردنن لاى به‌رپرسه‌كان,ده‌ڵێن ره‌خنه‌گره‌كان راهاتوون هه‌ر ره‌خنه‌ بگرن,ئه‌گينا له‌م بارودۆخه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌كرێت.