هانی بۆ یەکەمینجار گۆرانی کوردی دەباتە نێو فێستیڤاڵی بالێ


رووداو- هەولێر
 
خانمە هونەرمەندی ناوداری کورد هانی، بۆ یەکەمجار گۆرانی و میوزیکی کوردی تێکەڵ بەبالێی جیهانی دەکات.

بڕیارە لە رۆژی 3 حوزەیران خانمە هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان هانی بەشداری لە فێستیڤاڵی Bundes jugend ballett لە ئەڵمانیا بکات.

لەمبارییەوە هانی بەرووداوی راگەیاند" جێگای شانازییە بۆ بۆ گۆرانی و میوزیکی کوردی، کە بۆ یەکەمجار لەگەڵ سەمای  گالا بالێ لەسەر گەورەترین و بەناوبانگترین هۆڵی بالێ لە ئەڵمانیا بەشداری لە فێستیڤاڵی بالێی Bundes jugend ballet دەکات، کە ئەمەش پێشتر وێنەی نەبووە".

هانی دەشڵێت" لەگەڵ رەزمی میوزیک و گۆرانی کوردی، کۆمەڵێک لە ناودارانی بواری سەمای بالێ لە ئەڵمانیا سەما دەکەن، کە من وەکو تاکە هونەرمەندی کورد لەم فێستیڤاڵە ئامادە دەبم و گۆرانی کوردی پێشكەش بەئامادەبووان دەکەم، هیوادارین بتوانین ببینە پردێک بۆ گەیاندنی فەرهەنگ و کولتووری کوردی بەهەموو جیهان".