نیگاری رووس لە سلێمانی نمایش دەكرێت
رووداو- سلێمانی
وا بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا یەكەمین پێشەنگای شێوەكاری ژمارەیەك هونەرمەندی رووس لە شاری سلێمانی بكرێتەوە.
پێشانگاكە لەلایەن بەختیار سەعید خاوەنی ناوەندی حەوت رەنگە دەكرێتەوە و بە هاوكاریی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رووسیا، سازكراوە.
بەختیار گوتی "ئەو پێشەنگایە دەبێتە سەرەتایەكی كاری هاوبەشی ناوەندەكەمان و نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رووسیا و دواتریش كردنەوەی پێشەنگای شێوەكاریی هونەرمەندانی كورد لە وڵاتانی دەرەوە".